بابه‌ت: له‌خولی ئیسپانیا : هێرکولیس پله‌ی یه‌که‌می کرده دیاری بۆ ڕیال
له کۆتایی جه‌وله‌ی حه‌وته‌می خولی پله یه‌که‌کانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی هێرکولیس و ڤیاڕیال ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر
بوونه‌وه و یاریه‌که‌ش به‌به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوولا کۆتایی هات به دوو گۆڵ . گۆڵه‌کانی هێرکۆلیس ( نێلسۆن ڤاڵدێز و
داڤید تریزگێ ) تۆماریان کردن و گۆڵه‌کانی ڤیاڕیالیش ( کاپدیڤیا و بۆرخا ڤالێرۆ ) تۆماریان کردن . به‌م ئه‌نجامه‌ش ڤیاڕیال
نه‌ی توانی پله‌ی یه‌که‌م له ڕیال مه‌درید وه‌ربگرێته‌وه و هه‌ر له پله‌ی دووه‌م دا مایه‌وه . ئه‌مه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌کان
1) ڕیال مه‌درید 17 خاڵ
2) ڤیاڕیال 16 خاڵ
3) به‌رشلۆنه 16 خاڵ
4) ڤاڵێنسیا 16 خاڵ