مرۆڤ ته‌نها رێگه‌یه‌کی له‌به‌رده‌مدا نیه بۆ گه‌یشتن به ئاوات‌و خزمه‌ت کردنی
نیشتیمان‌و مرۆڤایه‌تی. هونه‌رمه‌ندێک یاخود وه‌رزشکارێک یان نوسه‌رێک که به‌مانای وشه پیشه‌که‌یان بکه‌ن‌و سه‌رکه‌وتنی تێدا به‌ده‌ست بهێنن، له مامۆستایه‌ک‌و سه‌رکرده‌یه‌ک‌و سیاسییه‌ک‌و زانایه‌کی فیزیایی، زۆر زیاتر ده‌توانن کاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر که‌سانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی‌و سه‌رجه‌م دونیا.
بۆیه مرۆڤ ته‌نها به خوێندن ناگاته ئامانج. گه‌ر هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ک دکتۆر بن ئه‌وا ئه‌و کۆڵگایه کۆمه‌ڵگایه‌کی نوقسانه. کۆمه‌ڵگا پێویستی به دکتۆر و کرێکار و هونه‌رمه‌ند‌و نوسه‌رو....هتد هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌م به‌رنامه‌یه‌ش من پێم باشه که هه‌بێت‌و نمونه‌ی زیاتر بێت‌و هه‌ر له‌منداڵییه‌وه فێری
حه‌قیقه‌تی هونه‌ر بکرێن، نه‌ک وه‌ک زۆرێک له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که به‌رێکه‌وت که‌وتونه‌ته چاڵی هونه‌ره‌وه یاخود له‌به‌ر هه‌ندێ شتی تر رویان کردۆته هونه‌ر‌و مانا راسته‌قینه‌که‌ی هونه‌ریان شێواندووه.
[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]