بابه‌ت: ئیعتراف ده‌كه‌م!!
رۆژی 18/10/2010 ئه‌ندامێك به ناوی hekar هه‌واڵێكی
وه‌رزشی بلاوكرده‌وه منیش كردمه‌وه پاشان خوێندمه‌وه
په‌یامێكم نارد وه له كۆتاییه‌كی نوسیم ده‌ست خۆش كاك سانی
چونكه لێراهاتبووم هه‌ر هه‌واڵێكی وه‌رزشی بلاوبایهوه دوای سه‌رنجه‌كانم
ده‌منوسی ده‌ست خۆش كاك سانی چونكه 90% هه‌واڵه وه‌رزشیه‌كان له‌لایه‌ن
كاك سانیهوه بلاوده‌كرێته‌وه به‌لام ئه‌مجاره‌یان كاك hekar هه‌واڵێكی
بڵاو كرده‌وه منیش ههروامزانی كاك سانی بڵاوی كردۆته‌وه
بێ سه‌رنجدان به نوسه‌ری بابه‌ت نوسم ده‌ست خۆش
كاك سانی كه ئه‌مه‌ش بۆ بێئاگای خۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه،
به‌راستی ئه‌مرۆ زۆر سه‌یرم پێهات كاتێك بینیم
چیم نوسیوه.
وه لێره‌وه داوای لێبووردن و ده‌ست خۆشی له كاك hekar ده‌كه‌م،
وه ده‌ست خۆشی له كاك سانی ده‌كه‌م كه به‌شی
وه‌رزشی رووناك كردۆته‌وه.