بابه‌ت: نه خۆشی دوو...
[center][size=16]وه‌فایی :
نه‌خۆش ومه‌ستی دوو چاوی كـاڵم
حه‌قم به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر بنــــــــــاڵم
به‌غه‌مزه‌ی چاوت بهخهنـدهی زارت
بردیان بهغارهت خه‌و وخهیــــــــاڵم
فه‌رمووت چلۆنی چ بڵــێم عه‌زیزم؟!
دوور لهزولفی تۆ، كافر بهحاڵــــــــم
سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ بهخــــــــــــــــــاڵم
ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــا
به‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حــــــــــاڵم
(وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بگێڕێ؟!
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ، نه‌سه‌ر نهماڵـــــــم[/size][/center]
وه‌فایی