بابه‌ت: چاویلکە ،،،مامۆستا (هێمن)
[size=16]چاویلکە ،،،مامۆستا (هێمن)[/size]
له‌و ده‌مه‌ی ڕا دڵم لێی داوه بۆ ژوان
من دێوانه‌ی چاوی جوانم، چاوی جوان
... گه‌رچی خه‌ڵکی وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نه‌دی تێر به چاوانم
هه‌تا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
په‌چه و ڕووبه‌ند و چارشێوم دوژمن بوو
ئێستا پیر بووم و که‌وتوومه‌ته ئاویلکه
چاوی جوانم لێ ون ده‌کا چاویلکه
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ