بابه‌ت: ئه‌نجامی یاریه‌کانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له خولی ئینگلیزی
[size=24]ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه یاریه‌کانی جه‌وله‌ی نۆیه‌می خولی ئینگلیزی کۆتایی پێهات به ئه‌نجام دانی سێ یاری
ئه‌نجامه‌کانیش به‌م شێوه‌یه بوو
له یاری یه‌که‌م یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد توانی سه‌رکه‌وتنێکی گرنگ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی تۆمار بکات به‌رامبه‌ر
ستۆک سیتی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک . له یاری دووه‌میش یانه‌ی لیڤه‌رپوول توانی دڵی
هانده‌ره‌کانی شاد
بکاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی توانی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک له یانه‌ی بلاک بێرن بباته‌وه .
یاری سێیه‌میش که لوتکه بوو یانه‌ی ئه‌ڕسنال توانی له نێو یاریگای سیتی ئۆف مانچسته‌ر سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره
تۆمار بکات کاتێک توانی به سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بباته‌وه .
[/size]
[size=24]به‌ته‌واوبوونی ئه‌م هه‌فته‌یه له خولی ئینگلیزی ڕیزبه‌ندی یانه‌کان به‌م شێوه‌یه‌یه :
[/size]
1) چێڵسی 22 خاڵ
2) ئه‌ڕسنال 17 خاڵ
3) مانچسته‌ر یونایتد 17 خاڵ
4) مانچسته‌ر سیتی 17 خاڵ
5) تۆتنهام 15 خاڵ
6) وێست بڕۆمیچ 15 خاڵ
7) سه‌نده‌رلاند 12 خاڵ
8) بۆڵتۆن وانده‌رز 12 خاڵ
9) ئه‌ستۆن ڤیللا 11 خاڵ
10) نیو کاسڵ یونایتد 11 خاڵ
11) بلاکبۆل 10 خاڵ
12) بێرمینگهام 10 خاڵ
13) ئیڤه‌رتۆن 10 خاڵ
14) ستۆک سیتی 10 خاڵ
15) ویگان ئه‌تله‌تیک 10 خاڵ
16) لیڤه‌رپوول 9 خاڵ
17) فولهام 9 خاڵ
18) بلاک بێرن ڕۆڤه‌رز 9 خاڵ
19) ولڤه‌ر هامپتۆن 6 خاڵ
20) وێستهام یونایتد 6 خاڵ
نووسینی : یاسین