بابه‌ت: بۆ كچه كوردێك
[size=16]سڵاو له گشت لایه‌ك..
* سه‌ره‌تا زۆر سوپاس بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه‌وا پشتگیریان كردم و داوایان لێ كردم بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه، وه سوپاسی تایبه‌ت بۆ ماندووبونی كاك ( ئاسۆ ) .
- من لێره‌دا ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بخه‌مه ڕوو، نه تێكسته‌كانم ئهخزێنمه ناو قاڵبی شیعره‌وه، وه نه مافی ئه‌وه‌ش به‌خۆم ئه‌ده‌م خۆم بخزێنمه ناو شاعیرانه‌وه، مه‌به‌ستی من له كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین ڕه‌خنه‌م لێ بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی سودمه‌ند ببم له ڕاو بۆچون و ڕه‌خنه‌كانتان.
ڕێزم بۆ گشت لایه‌ك ...
بۆ كچه كوردێك
گه‌لێ كیژی جوان و چاوكاڵ،
په‌ری ڕه‌نگ،
ناسك و ڕوومه‌ت ئاڵ
شاكاری خودای جوانی
به ئاشكرا، به په‌نهانی
به ڕازێكی پاك و بێگه‌رد
به چه‌پكه گوڵی سوره‌وه..
په‌شۆكاو و به ڕه‌نگی زه‌رد
هاتن له‌به‌ر پێم چۆكیان دا
دیاری ههڵگرتهی چه‌ند ساڵه و،
كوڵی دڵیان به ڕووم دادا
بۆیان ده‌ركه‌وت ڕێی سه‌ره‌و ژوور
ڕێگای كۆشكی ئامانجی دوور
ناگیرێ وا به سانایی
به ڕه‌قیب و
گشت ئافه‌ریده‌ی خودایی
وه‌لێ تۆ ..!
به جۆرێك شه‌یدای خۆت كردووم
له ژینی پێش ناسینته‌وه،
سه‌ر دهرنهكهم، كه من چۆن بووم!
گه‌ر پێم بگا ده‌ستی به‌دكار
له خاچم دهن،
بمده‌ن له دار
شیعره‌كانم.. دێڕه‌كانم ..
پیت به پیتی ووشه‌كانم ..
ههڵپڕوكێنن، ڕه‌می كه‌ن
له دیوانی عاشقاندا
وه‌ده‌رنێن و بێ به‌ری كه‌ن
تۆ بۆ من، فه‌ڕی، سه‌رمایه‌ی
پیت به پیت و
ئیلهام به‌خشی شیعری تازه‌ی ..[/size]
[size=24].[/size]
سیروان عه‌باس
------------------------------------------
په‌نهانی / نهێنی
ڕه‌قیب / به‌دكار - دوژمن
ئافه‌ریده / مه‌خلوق ( به‌نده‌كانی خوای گه‌وره )
فه‌ڕ / شادی و خۆشی ( ڕووناكی)
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم