بابه‌ت: ژیان لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
[size=24]سڵاو هاوڕێیان خوشك و برایانی ئازیزوبهڕێز.
ئێمه كه‌وه‌كو مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین و هاوژیانی یه‌كترین رۆژانه‌و به‌به‌رده‌وامی به‌درێژایی ژیانمان تووشی ده‌یان كاره‌سات و ناخۆشی و به‌ڵاو خه‌م و ئازار ده‌بین.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئازاردانمان و زۆرجار بێهیوابوونیشمان لێی.
ئایا له‌خۆت پرسیوه پێناسه‌ی ژیان چییه؟
ئایا تۆ له‌وكه‌سانه‌ی كهئهوكاتانهی دڵخۆشیت و كامه‌رانیت پێت شتێكی ئاسایی و پێویسته؟
ئایا تۆ كه‌سێكیت ته‌نها خه‌م و ناخۆشی و ئازار خوات بیر دێنێته‌وه؟
یان كه‌سێكیت ته‌نها له‌كاته ناخۆشه كان تامی خۆشی ده‌كه‌یت؟
كه‌سێكی هه‌میشه له‌كاتی خۆشیه‌كاندا سنوور ده‌به‌زێنیت و له‌كاتی ناخۆشیش كۆنتڕۆڵی خۆت بۆ نه‌فس و شه‌یتان جێدێڵیت؟
ئه‌وانه جۆرانێكن پێویستیان به‌گۆڕانكاری و به‌خۆ داچوونه‌وه هه‌یه.ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن؟
له‌كاتی شادی دا شوكرانه بژێوی خواده‌كه‌ن.
خه‌م و ناخۆشی به قه‌زاو قه‌ده‌ر داده‌نێن و له‌هه‌مان كاتدا شادی و كامه‌رانیش ده‌به‌ستنه‌وه به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر.
هه‌میشه له‌ساته ناخۆشه‌كاندا هاواربۆخودا ده‌به‌ن و ویست و كاردانه‌وه‌ی خراپیان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌وان هه‌میشه براوه‌ن و كه‌مترین هه‌ڵه ده‌كه‌ن.كه‌مترین مرۆڤ له‌خۆیان ده‌تۆرێنن.
هه‌ڵه‌كردن باشترین كاره كه‌مرۆڤه‌كان ده‌یكه‌ن له‌ژیانیان چونكه گه‌ر په‌ندی لێوه‌رگرن ده‌بنه مرۆڤی داهێنه‌رو به‌ئه‌زموون.
ژیان لای هه‌رتاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی یاخود گۆی زه‌وی پێناسه‌یه‌كی هه‌یه.
من به‌م پۆسته‌ره پێناسه‌ی خۆم ده‌ربڕیوه.
تۆش گه‌ر له‌گه‌ڵم هاوڕای یان پێچه‌وانه‌ی منیت یاخود ووشه‌یه‌ك و زیادكراوێكت هه‌یه لێره ده‌ری ببڕه.[/size]
[size=24]ئاماده‌كردنی :هه‌ڵوێست عبدالله زاده[/size]