1

بابه‌ت: بۆ / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ( به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی )

[size=18]

(( فـــه‌رمـــانـــی بـــــه‌ڕێـــــوه‌بـــــه‌رایــــه‌تــــــی ))

به‌مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌لساین به‌ گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ له‌ سێرڤه‌ری ( Aplus ) بۆ سێرڤه‌ری ( Ku ) چونكه‌ وه‌ك ئاگاداربوون چه‌ند مانگێك پیش ئێستا دۆمه‌ینه‌كه‌مان تووشی ڤایرۆس بۆوه‌ به‌ڵام ئه‌وكات ته‌نها سكریپته‌كه‌مان گواستبۆوه‌ ئێستاش به‌ته‌واوی گواسترایته‌وه‌ سه‌ر سێرڤه‌ری نوێ ... به‌ڵام چه‌ند تیبینیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ زۆر پیویسته‌ ئه‌نجام بدرێت .

1 – كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كان .
2 – ڕه‌ش كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ بێ كه‌ڵك و وه‌ڵامه‌كان .

كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كان به‌م شێوانه‌ی خواره‌وه‌ .

1- یاساكانی یانه‌ .
2 – ره‌خنه‌ و پیشنیار و نوێكاری .
3 – به‌كارهێنانی یانه‌
***********
1 – یه‌كترناسین
2 – په‌یامه‌ تایبه‌تیه‌كان وهاوكاری
***********
1 – به‌رهه‌مه‌ شعره‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین
2 – پۆسته‌ره‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین
3 – ده‌ق و ئه‌ده‌بی سیروان عباس
***********
1 – شعر
2 – پۆسته‌ره‌ شعر
***********
1 – كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت
2 – زانیاری ئایتی به‌ گشتی
***********
1 – وێنه‌ به‌گشتی .
2 وه‌رزش
***********
1 – ئاین
***********
1 – هه‌مه‌ره‌نگ
2 – میزك و ڤیدیۆ
3 – هه‌والی هونه‌ری
4 – ته‌وه‌ره‌ و گفتوگۆ
5 – نووكته‌
*************
1 – به‌شی عه‌ره‌بی
*************

ئه‌م به‌شانه‌ی كه‌ تێكه‌ڵ یه‌كتری ده‌كرێنت و ڕه‌ش ده‌كرێنه‌وه‌

1 – په‌یامه‌تایبه‌تیه‌كان و هاوكاری ( ده‌كرێنه‌ یه‌ك به‌ش )
2 – به‌شی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ( ده‌كرێنه‌ یه‌ك به‌ش )
3 – وێنه‌ی به‌گشتی و وێنه‌ی وه‌رزش ( ده‌كرێنه‌ یه‌ك به‌ش )
4 – هه‌مه‌ره‌نگ به‌ گشتی بابه‌ته‌كانی كۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستی و ووته‌كانی ژیان و دیمانه‌  ( ده‌كرێنه‌ یه‌ك به‌ش )

تكایه‌ به‌ زووترین كات ڕای خۆتان ده‌رببڕن بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست ....... له‌گه‌ڵ ڕیزماندا .

ئاســۆ یاســیـــن غـــدیـــر
      2 / 11 / 2010

[/size]

2

وه‌ڵام: بۆ / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ( به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی )

شتێکی چاکه‌ گه‌ر بگوازرێته‌وه، بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌شه‌کان 100% له‌گه‌ل ڕای تۆ دام پیویسته‌ زیاتریش که‌م بکرێنه‌وه‌ وه‌ک له‌وه‌ی تۆ دیارت کردووه‌.
سه‌باره‌ت به‌ سڕینه‌وه‌‌ی بابه‌ته‌ بێ که‌لکه‌کان سه‌یرم پی دێت hmm گه‌ر قه‌باره‌ که‌مه‌ با پلانه‌که‌ی بکرێته‌ بێ سنوور! بڕوا ناکه‌م به‌ چه‌ند بابه‌تێک بنکه‌ی دراو پڕ ببێت! پێویست به‌ سڕینه‌وه‌ی بابه‌ت ناکرێت.

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

3

وه‌ڵام: بۆ / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ( به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی )

Rawan_Sherwani نووسی:

سڵاو كاك ڕه‌وان : سه‌باره‌ت به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كان زۆر سوپاس له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیت برام ( ئه‌گه‌ر پێت باشه‌ كه‌متر بكرێته‌وه‌ دیاری بكه‌ تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ) دووباره‌ سووپاس بۆ بۆچوونه‌كه‌ت .

هه‌روه‌ها به‌ته‌واوی پاك بووینه‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ و ئێستا سێرڤه‌رێكی تره‌ به‌ناوی ( Ku )
كاره‌كانیش ته‌واو بووینه‌ .
كاك ڕه‌وان قه‌باره‌ی زۆر فراوانه‌ فرییه‌ به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تی بێ هۆ هه‌یه‌
بۆ نمونه‌ ( بێ وه‌ڵامه‌كان و دووباره‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ كه‌ڵكیان نیه‌ ) مه‌به‌ستمان ئه‌و بابه‌تانه‌بوو نه‌وه‌ك بابه‌ته‌ گرینگیه‌كان ، چونكه‌ بۆته‌ هۆی قورس بوونی داتا به‌یس چونكه‌ ئێمه‌ هه‌فتانه‌ ( back Up ) ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

[/size]

4

وه‌ڵام: بۆ / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ( به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی )

سێرڤه‌ره‌که‌ خۆی هه‌فتانه‌ باک ئه‌پ ناکات ؟

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

5

وه‌ڵام: بۆ / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ( به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی )

Rawan_Sherwani نووسی:

سێرڤه‌ره‌که‌ خۆی هه‌فتانه‌ باک ئه‌پ ناکات ؟

نه‌خێر كاك ڕه‌وان
زۆر كیشه‌ نیه‌ من هه‌فتانه‌ كاتێك بۆ ( back up ) داده‌نێم كیشه‌مان نیه‌ .

6

وه‌ڵام: بۆ / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ( به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی )

سڵاو بۆتان.
- ئه‌گه‌ر ده‌زانن ڕێگه‌یه‌كی تر هه‌یه‌ بۆ فراوان كردنی هێزی یانه‌ له‌ ڕووی فراوانی قه‌باره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئاگادارم بكه‌نه‌وه‌ تا بۆی دابین بكه‌ین.
مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رچی تایبه‌تمه‌ندی باش هه‌یه‌ بۆ یانه‌، بیكه‌ن.

- سه‌باره‌ت به‌ تێكه‌ڵ كردنی به‌شه‌كان، هه‌ست ده‌كه‌م تێكه‌ڵ كردنی وێنه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی وه‌رزشی باش نیه‌، چونكه‌ ناگونجێ.

7

وه‌ڵام: بۆ / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ( به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی )

Sarhang Muhsin نووسی:

سڵاو بۆتان.
- ئه‌گه‌ر ده‌زانن ڕێگه‌یه‌كی تر هه‌یه‌ بۆ فراوان كردنی هێزی یانه‌ له‌ ڕووی فراوانی قه‌باره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئاگادارم بكه‌نه‌وه‌ تا بۆی دابین بكه‌ین.
مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رچی تایبه‌تمه‌ندی باش هه‌یه‌ بۆ یانه‌، بیكه‌ن.

- سه‌باره‌ت به‌ تێكه‌ڵ كردنی به‌شه‌كان، هه‌ست ده‌كه‌م تێكه‌ڵ كردنی وێنه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی وه‌رزشی باش نیه‌، چونكه‌ ناگونجێ.

زۆر باشه‌ ته‌نها به‌شی وێنه‌ تێكه‌ڵ ناكه‌ین
له‌سه‌ر ئه‌وانی تر هه‌موو یه‌ك ده‌نگین .