بابهت: ئهو ڕووداوه ناوازهی ئهمریكیهكانی تووشی شۆك كردووه..!!
[size=16]ئەم رووداوەی کە تا ئێستاش خەڵکێکى زۆری ئهمهریكا وجیهانی تووشى سەرسووڕمان کردووە، ئەو خاڵە هاوبەشانەیە، کە لە نێوان ژیان و مردنى دوو سەرۆک کۆمارى بەناوبانگى ئەمریکا هەیە وکەس ناتوانێت نکۆڵى لێ بکات. هەردوو سەرۆک کۆمارەکە، بریتین لە ئابراهام لینکۆڵن وجۆن ئێف کێنێدى، کە سەدساڵ سەردەمى ژیان ومەرگیان لە یەکتر جیا دەکاتەوە،
بەڵام کۆمەڵێک خاڵى سەیر، ئەو دووە پێکەوە دەبەستێتەوە:[/size]
[size=16] 1_ ئابراهام لیکۆڵن لە ساڵى ١٨٤٦ چووە کۆنگرەو جۆن ئێف کێنێدى لە ساڵى ١٩٤٦.
2_ لینکۆڵن لە ساڵى ١٨٦٠ بووبە سەرۆکى ئەمریکاو کێنێدى لە ساڵى ١٩٦٠.
3_ هەردوو سەرۆک کۆمار، جەختیان لەسەر مافە مەدەنییەکان دەکردەوە.
4_ هەردوو سەرۆک کۆمار، دوواى گەییشتن بە کۆشکى سپى، مناڵێکیان لەدەست دا.
5_ هەردوو سەرۆک کۆمار، لە رۆژى هەینى کوژران و بەهۆى گولەیەک کە سەریانى پێکا.
6_ بەردەستى لینکۆڵن ناوى کێنێدى بوو، بەردەستى کێنێدىیش ناوى لینکۆڵن بوو.
7_ بکوژانى هەردوو سەرۆک کۆمار، خەڵکى باشوورى ئەمریکا بوون.
8_ جێگرانى هەردووکیان ناویان جانسۆن بوون.
9_ جانسۆنى جێگرى لینکۆڵن لە ساڵى ١٨٠٨ لە دایک ببوو، جانسۆنى جێگرى کێنێدى لە ساڵى ١٩٠٨ لە دایک ببوو.
10 بکوژى لینکۆڵن لە ساڵى ١٨٣٩ لە دایک ببوو، بکوژى کێنێدى لە ساڵى ١٩٣٩ لە دایک ببوو.
11_ هەردوو بکوژ خاوەنى ناوێکى ٣ بەشى بوون و هەربەشی ناوەکانیش لە ١٥ پیت پێکهاتبوو.
12_ لینکۆڵن لە تیئاترۆیەک بە ناوى فۆرد کوژراو کێنێدى لە ئۆتۆمۆبیلێک بە ناوى لینکۆڵن کە لە کۆمپانیاى فۆرد دروست کرابوو.
13_ لینکۆڵن لە تیئاتر کوژراو بکوژەکە دوواى هەڵاتن خۆى لە کۆگایەک شاردەوە، کێنێدى لە کۆگایەکەوە کەوتە بەر ئامانجى گولە وبکوژەکە دوواى هەڵاتن خۆى لە ناو تیئاترێک شاردەوە.
14_ هەردوو بکوژەکە بەرلە دەسپێکردنى دادگاکەیان کوژران.
15_ لینکۆڵن هەفتەیەک بەرلە مردنى سەردانى شارى مۆنرۆى کرد لە مێریلەند، کێنێدیش بەر لە مردن، کاتەکەى لە گەڵ هونەرمەندێک بە ناوى میریلین مۆنرۆ، دەگوزەراند.[/size]
ئهبراهام لنكۆلن..
جۆن ئێف كێنێدی..
[size=10]هیوادارم ئێوهش پێی سهرسام بن..
لهفهیس بووك وهرم گرتووه..
سهروهت كــــــــــــۆیی..[/size]