1

بابه‌ت: بابه‌ت \ ڕێكخستن

به‌ناوی خوا. .

- كاك ئاسۆ وابزانم یانه‌ ئێستا بێ كێشه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێ ده‌ست به‌ (باكه‌پ) كردنه‌وه‌ بگرین و زوو زوو با كه‌پی بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌مه‌وێ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی چۆنیه‌تی باكه‌پ كردنم بۆ بنێری تاوه‌كو پێكه‌وه‌ ئه‌وكاره‌ بكه‌ین.
- پێم خۆش بوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه‌ك دواین جار ڕێكبخرێته‌وه‌، واته‌ وه‌ك ئه‌وكاته‌ی كه‌ پێش ڕوودانی ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیت چاك كردبوو.
- (بابه‌تێكی نوێ بنووسه‌) ئه‌مه‌یان به‌ وێنه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بكرێته‌وه‌ نووسین ئه‌وه‌ عه‌مه‌لی تره‌، جگه‌ له‌وه‌ش ڕه‌نگه‌كه‌ی سه‌وزه‌ بۆ هه‌ردوو ستایل نابێ.
- سه‌باره‌ت به‌ به‌شه‌كان، پێش ڕوودانی ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌شه‌كان ڕێكخرابوون و چه‌ند به‌شێك لابردرابوون، جا ئه‌ویش ئه‌گه‌ر چاككرابا باش ده‌بوو، منیش ئه‌مشه‌و به‌شه‌كانی خۆم چاككرده‌وه‌، ئێستا یه‌ك به‌شم هه‌یه‌.

2

وه‌ڵام: بابه‌ت \ ڕێكخستن

سڵاو له‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی. . .

- من که‌ به‌ ئه‌ندام دێمه‌ یانه‌ ڕه‌نگی سه‌وزه‌ به‌ڵام که‌ وه‌کوو میوان دێم ڕه‌نگه‌که‌ی ده‌بێته‌ شین ، ئایا کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌ یان ئاساییه‌ و خۆی وایه‌؟

- سه‌باره‌ت به‌ سڕانه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ بابه‌تی ئه‌ندامان ، چاره‌سه‌رێک هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ چه‌ند زوو بکرێت باشتره‌ چونکه‌ پێم وایه‌ که‌م بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامان ده‌بێته‌ هۆی سارد بوونه‌وه‌یان.

- خاڵێکیتر ... دابه‌زینی پله‌ی ئه‌ندامانه‌ ، به‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌ هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامان پله‌ی ئه‌ندامێتیان دابه‌زیوه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بکرێت زۆر باشه‌.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: بابه‌ت \ ڕێكخستن

به‌ناوی خوای به‌شخنده‌  .

سڵاو هاوڕییانم له‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یامی كاك سه‌رهه‌نگ :

هه‌موو كاره‌كانت انشالله ئه‌م شه‌و ئه‌نجام ده‌ده‌م ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ناوه‌رۆكی نووسینه‌كه‌ت ئاماژه‌ت پێداوه‌ ز

كاك سه‌هه‌ند : بابه‌تی ئه‌ندامان مه‌حاڵه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چونكه‌ ئه‌وه‌ دوا وه‌شانه‌ كه‌ لای ئێمه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پله‌ی ئه‌ندامان انشالله ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌م شه‌و چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌م .

ڕه‌نگی یانه‌ش ئاساییه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌ . ئه‌مه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ دوو ستایله‌ بۆیه‌ وا نیشان ئه‌دات .