بابه‌ت: شه‌ش مووشه‌كی هه‌ولێر دژه به عه‌هد پله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد
[center][size=16]
ئه‌مڕۆ ئێواره له‌نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ر له كه‌ش و هه‌وایه‌كی یه‌كجار خۆش یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی كرد و یانه‌ی میوان گۆڵباران كرا ، له‌سه‌ره‌تایی یاریه‌كه یانه‌ی هه‌ولێر به ئاستێكی زۆر به‌رز ده‌ركه‌وت دوای تیپه‌ڕبوونی ته‌نها " 10 " خولهك گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد ، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی هێلی به‌رگریه‌وه یانه‌ی میوان دوو گۆڵیان له‌سه‌ریه‌ك له خوله‌كه‌كانی " 17 و " تۆماركرد ، وه‌ڵامی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ر له گێم20 ی یه‌كه‌م بوو دوای ئه‌وه‌ی توانیان سێ گۆڵی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له خوله‌كه‌كانی " 27 و 33 و 38 " تۆمار بكه‌ن .
http://www.sarhangmuhsin.com
گێمی دووه‌می یاریه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك یانه‌ی هه‌ولێر كۆنتڕۆلی ته‌واوی یاریه‌كه‌ی كردبوو ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی توانیان دوو گۆڵی تر تۆمار بكه‌ن له خوله‌كه‌كانی " 78 و 89 " توانیان به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له ڕێگای یاریزانان ( موسته‌فا ئه‌حمه‌د دوو گۆڵ و موسلیم موبارك و شوان مامۆ و سامر زینه‌دین به‌هه‌ڵه و هه‌ڵگورد مه‌لا موحه‌مه‌د ) تۆماریان كرد .
http://www.sarhangmuhsin.com
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولیر به‌رز بۆوه بۆ ( 11 ) خاڵ و بێ ئاوڕدانه‌وه له یاری داهاتوو پێشه‌نگی ئه‌م گروپه‌ی مسۆگه‌ركرد .
ڕیزبه‌ندی گروپی پێنجه‌م دوای كۆتای هاتنی گه‌ڕی پێنجه‌م له قۆناغی یه‌كه‌م .
1 – هه‌ولێری عێراقی 11 خاڵ
2 – كه‌رامه‌ی سوری 6 خاڵ
3 – عروبه‌ی عومانی 6 خاڵ
4 – عه‌هدی لوبنانی 3 خاڵ
http://www.sarhangmuhsin.com
[/size][/center]