بابه‌ت: کازم ساهر بووبه باڵوێزی یونسێف له عێراق
کازم ساهر بووبه باڵوێزی یونسێف له عێراق
دواى 13 ساڵ له تاراوگه ، بۆ یه‌که‌م جار (کازم ساهیر) گۆرانى بێژى به‌ناوبانگى عێراقى و عه‌ره‌بى گه‌ڕایه‌وه شارى به‌غداو له‌میانه‌ى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که ڕێکخراوى (یونیسێف) وه‌ک باڵیۆزى خۆى له عێراق ده‌ستنیشان کردووه.
کازم ساهیر به‌هۆى بارودۆخى ئه‌منى و سیاسى عێراق نه‌یتوانیوه بگه‌ڕێته‌وه وڵات، به‌ڵام ئه‌مرۆ دواى سێزده سال بۆ یه‌که‌م جار گه‌ڕایه‌وه به‌غداو له‌میانه‌ى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا تیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌و وه‌کو باڵیۆزى ڕێکخراوى یونیسێف بۆ کارى مرۆیى له‌عێراق ده‌ست نیشان کراوه .
لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌کى (کازم ساهیر) له‌فه‌یس بووک هه‌واڵه‌که‌ى پشت ڕاست کردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه، بۆ یه‌که‌م جاره هونه‌رمه‌ندێکى عێراقى پۆستى نوێنه‌رى ڕێکخراوێکى جیهانى وه‌رده‌گرێت.
شایانی باس کردنه له‌ساڵى 1998 ه‌وه کازم ساهیر له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌ریه‌که له‌شاره‌کانى دوبه‌ى و به‌یروت و پاریس ژیانى به‌سه‌ر بردووه.
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو