بابه‌ت: خانوویه‌ك له‌سه‌ر قاچی مریشك وه‌ستاوه
[center]خانوویه‌ك له‌سه‌ر قاچی مریشك وه‌ستاوه
--------------------------------------------------------------------------------
ئه‌م خانوه‌یه كه له دروستكردنیدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سوود له دار و
ته‌خته وه‌رگیراوه و ده‌سوڕێته‌وه له "ئولانۆكا"یه له نزیك شاری
"سه‌ینت پیته‌رسبێرگ"ی وڵاتی ڕووسیا.... خانوه‌كه
پێویستی به هێزی جادویی
"بابا یۆگا" نیه بۆ ئه‌وه‌ی بسوڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌ر
چه‌ند قاچه مریشكێكی گه‌وره دروست كراوه....ئه‌و كه‌سه‌ی كه
خانوه‌كه‌ی دروست كردووه بریتیه له "ڤاسلی كۆزین"..
..ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سوڕانه‌وه‌ی خانوه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه هیچ
په‌یوه‌ندی به جادوه‌وه نیه و ته‌نیا خۆیشی ده‌توانێت خانوی له‌م جۆره
دروست بكات....ئه‌و ده‌ڵێت "زه‌حمه‌تترین شت له دروستكردنی ئه‌م خانوه‌دا
بریتیه له ڕاگرتنی به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا ده‌بینرێت، چونكه ئه‌گه‌ر له سه‌ر
چوار قاچ ڕابگیرێت ئه‌و كاته جوان نابێت و هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینیت كه ته‌نیا
له سه‌ر دوو قاچ وه‌ستێنراوه....
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌وه‌یه كه له ناو ئه‌و قاچهدا سوود له شتی دیكه
وه‌رگیراوه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش له شێوه‌ی قاچدا ده‌ربكه‌وێت
سوودم له پلاسته‌ر وه‌رگرتووه...."...ئه‌و پێشتر له كارگه‌یه‌كدا ئیشی ده‌كرد،
به‌ڵام كارگه‌كه له ساڵی دوو هه‌زاردا ئیفلاسی كرد و هه‌ربۆیه‌ش بڕیاری
دا له‌م شوێنه پارچه زه‌ویه‌ك بكڕێت و هه‌وڵ بدات خه‌ونه‌كه‌ی بهێنێته دی،
كه ئه‌ویش دروستكردنی ئه‌و خانووه بوو ئێستا ده‌یبینین....كێشی خانوه‌كه
نزیكه‌ی پازده ته‌نه و هێشتا دیزاینی ناوه‌وه‌یشی ته‌واو نه‌بووه
...."كۆزین"ده‌ڵێت "ئه‌و كچانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی كورته ژیانی هاوسه‌ریان
پێك هێناوه و گه‌شتیارانی ده‌ره‌كیش ڕوو ده‌كه‌نه ئێره و پێیان خۆشه
بچنه ناو خانوه‌كه‌وه. ...هه‌ندێك جار ده‌رگاكه داده‌خه‌ن و
بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له ناو خانوه‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه...تا ئێستا
ئیشی ناوه‌وه‌ی خانوه‌كه‌م ته‌واو نه‌كردووه،
به‌ڵام ئیشی ده‌ره‌وه‌ی ته‌واو بووه و پێم وایه شتێكی زۆر جوان و سه‌رنج
ڕاكێشه....پاره به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌لای منه‌وه گرنگ نیه و هه‌ربۆیه‌ش
ده‌ڵێم ئه‌م خانووه وه‌كو قه‌ڵایه‌ك وایه بۆ من"..."كۆزین" ئاماژه به‌وه ده‌كات
كه ئه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و چیرۆكانه‌ی تایبه‌ت به منداڵانی خوێندوه‌ته‌وه كه
له لایه‌ن نوسه‌ری به‌ناوبانگی ڕووسی "ئه‌لێكسه‌نده‌ر پوشكین"
ه‌وه نوسراون....له نوسراوهكانیشدا هه‌بوونی جۆرێكی تایبه‌تی له خانوو
كه منداڵان به‌لایانه‌وه سه‌رنجڕاكێش بێت زۆر گرنگی پێ دراوه و هه‌ر
ئه‌وه‌شه وایكردووه كه ئه‌م كه‌سه هه‌وڵ بدات خانویه‌ك دروست بكات
هاوشێوه‌ی ئه‌و خانوانه بێت كه نوسه‌ر له نوسینه‌كانیدا باسی لێوه كردوون.
...ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك خه‌ونێكی هه‌بێت و ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ
بخاته گه‌ڕ ئه‌وا ده‌گاته ئامانج، به‌ڵام هیچ كاتێكیش نابێت پاره ببێته به‌ربه‌ستێك
له به‌رده‌میدا...."كۆزین" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كه كاتێك ده‌ستی به‌م ئیشه كرد
گوندنشینه‌كان زۆر سه‌رسام بوون و نه‌یانده‌زانی ئه‌و خه‌ریكی چیه، به‌ڵام
پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكیان بۆ ڕوون بوه‌وه و خۆشحاڵ بوون و پشتگیریان
له‌و ئیشه‌ی كرد....."ئه‌لێكسه‌نده‌ر شورۆڤ"یش هونه‌رمه‌ندێكه و یارمه‌تی
داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی ته‌واو بكات....ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌بوونی ئه‌م خانوه
له شوێنێكی وه‌كو ئێره‌دا زۆر پێویسته و دڵنیام كه خه‌ڵكێكی زۆریش به‌و
هۆیه‌وه سه‌ردانی ئێره ده‌كات"..
س/دوورگه[/center]