بابه‌ت: گرانترین....گرانترین
گرانترین....گرانترین
گرانترین خۆشه‌ویستی .. ئه‌وه‌یه كه‌له‌كاتێكی ههڵهیادێت..
گرانترین خه‌ون..ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌ست پێده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆتایه‌كه‌ی بزانین ..
گرانترین كۆتای .كۆتای خۆشه‌ویستی كه‌وا تیری خیانه‌ت تێ ده‌چه‌قێت ..
گرانترین تاقی كردنه‌وه ..كاتێك خۆت له‌به‌رده‌م منداڵێكدا ده‌بینیته‌وه وه پرسیارێكی گه‌وره‌ت لێده‌كات وه وه‌ڵامت نیه بۆپرسیارهكهی..
گرانترین وێنه ..وینه‌ی مندالێكی برسی ،وهدایكێك ده‌گری ،وهكۆمهڵگهیهك به‌زه‌ی ناناسێت..
گرانترین هۆنراوه ..كاتێك له‌سنوری ههستو وشه‌كان ده‌رده‌چێت وه خوێن ده‌رژێته سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌وه وهمرهكهبهكه ده‌بێته خوێن ..
گرانترین هاوری .هاورێیه‌ك وه‌كو ده‌ریابێت كه وا كاتی هه‌ڵچون و ئارام بونه‌وه‌ی نه‌بێت ..
گرانترین یاده‌وه‌ریه‌كان ..خه‌ونێك له‌ناو ده‌ستت مردبێت و نه‌توانی بینێژی ..
گرانترین فرمێسك ...ئه‌و فرمێسكانهیه كه‌وا له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێكی دهرێژرێن كه شایسته‌ی نیه ..
گرانترین وشه‌كان ..ئه‌و وشانه‌ی به‌بی دڵنیای ده‌ی ڵێین و راستگۆی له‌ده‌ست ده‌ده‌ین ..
گرانترین سه‌ردان..ئه‌وه‌یه كاتێك ئازی زێكت له‌سه‌ره مه‌رگا بێت نه‌توانی ده‌ستی بۆراكێشی ..
گرانترین سه‌ره‌تا ..هه‌موو شتێكت له‌ده‌ست چێت وه‌دوباره ده‌ست پێكهیتهوه ..
گراتنترین وانه .كه‌هه‌رگیز لهههڵهكانمان فێرنه‌بین ..
ئـامــادهكــردنــیbedar
سه‌رچـاوه‌ی مه‌كۆی كـوردان