بابه‌ت: Ka tura dabm chi bakm
وه‌ڵام: له فه‌رمووده‌یه‌کدا هاتووه که پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت وه پێی فه‌رموو ئامۆژگارم بکه ئه‌ویش پێی فه‌رموو تووڕه مه‌به، وه چه‌ند جار دووباره‌ی کرده‌وه هه‌ر پێی فه‌رموو تووڕه مه‌به، { دخل رجل علی النبي صلی الله علیه وسلم
فقال: اوصنی: قال (لا تغضب) فردد مرارا قال: (لا تغضب) بوخاری ڕیوایه‌تی کردووه، وه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت له فه‌رمووده‌یه‌کی تردا ده‌فه‌رموێ { لیس الشدید بالصرعة، وانما الشدید الذی یملك نفسه عند الغضب} متفق علیه. وه تووڕه بوون ئاشکرایه له شه‌یتانه‌وه‌یه وه سه‌ره‌تایی زۆر زۆر له گرفته‌کانن وه ده‌بیت زۆر هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین که کۆنترۆڵی بکه‌ین. زۆر که‌س هه‌یه که توڕه ده‌بێت خۆگربهو په‌نا بگره به‌خوا سبحان الله بکه و دووڕکات نوێژ بکه، وه گه‌ر تووڕه بوویت ئه‌م ڕێگانه بگره به‌ر ئه‌گه‌ر به پێوه بووی دابینشه، وه‌گه‌ر به دانیشته‌وه بوویت هه‌وڵ بده ڕابکشێ، وه هه‌وڵ بده ئاو بخۆره‌وه له‌و کاته‌دا، وه یان بۆکس بده له شتێك به تووندی بۆ نمونه سه‌رین قه‌نه‌فه وه هه‌تا ئه‌گه‌ر دیواریش بێت ده‌ستت ئێشی پێ بگات، هه‌وڵ بده ده‌ستوێژ بشۆری و دوو ڕکات نوێژ بکه‌یت،چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده تووڕه مه‌به، وه ئه‌و شتانه‌ی که ده‌زانی تووڕه‌ت ده‌کات مه‌یکه زۆر قورئان بخوێنه که باشترین شته‌و ئارامی به‌دڵه‌کان ده‌به‌خشێ