بابه‌ت: به بچوكی له‌كام جۆر مندال بووی؟؟
[size=24]سلاو
كاتێك بچوك بوویت له‌چ جۆره مندالێك بوویت به‌لام تكایه به‌راستی وهلامدهنهوه به‌راشكاوانه...
مندالێكی بێ گوناح بویت؟
هه‌موو كه‌سێك خۆشی ده‌وێت چونكه ئه‌وه‌نده به‌ریئ و بێ گوناحه
كه ده‌چێت بۆ قوتابخانه كه‌سایه‌تی خۆی ره‌شده‌كاته‌وه به‌هۆی بێ گوناحی خۆی
بۆیه لێدان و شوێن جێماوی زۆره له‌سه‌ر ده‌م و چاوی چونكه به‌رگری له‌خۆی ناكات.
مناڵێكی عیناد بووت؟
ڕێك پێچه‌وانه‌ی یاساكانی ماله‌وه ههلسو كه‌وت ده‌كات..ته‌نها ئه‌وه‌ی خۆیی پێی باشه ئه‌وه ده‌كات
له دایه و بابه ناترسێت.... ئه‌گه‌ر پێی بڵێی ئه‌وه ترسناكه لێی نزیك مه‌به‌وه ئه‌وه یه‌كسه‌ر عینادی ده‌كات و ده‌سكاری ده‌كات..
لهمنالی زۆر لێدان ده‌خوات به‌لام ره‌ئی خۆی ناگورێت و عیناده..
منداڵێكی به‌سۆز
زۆر به‌سۆزه و ڕێگای عاتفی و گریان به‌كاردێنێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاره‌زوه‌كانی
به‌خێوكه‌رانی هه‌رده‌م ژانه سه‌ریانه له‌به‌ر گریانی..
منداڵی مادی
ئه‌م جۆره منداله سه‌لامت لێ ناكات مه‌گه‌ر به پاره نه‌بێت
مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ماله‌وه‌ی ته‌نها به ماده‌یه....
له‌ماله‌وه زۆر بۆ هینان و كرینی پێداویستی به‌كاری ده‌هێنن چونكه زۆر حه‌زی له حساباته ....
مندالی دوو ڕوو
ئه‌م جۆره‌ش هه‌موو هه‌واله‌كانی ماله‌وه‌ی لا ده‌ست ده‌كه‌وێت..
هه‌ست به‌خۆشی ده‌كات به كه‌مكردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به باس كردنی به خراپه....
مندالی بهنــــــــــاز
به‌نازی دایه و بابه‌یه.... زۆربه‌ی مندالانی تر رقیان لێیه‌تی چونكه به‌ناز و خۆی له‌هه‌موو مندالانی تر پێ زیاتره...
ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی داوای شتێك بكات بۆی جێبه‌جێبكرێت....
مندالی ئیزعاج و بێزاركه‌ر
ئه‌م جۆره منداله بێزارت ده‌كات به پرسیاره بێ كۆتاییه‌كانی.....پرسیار له هه‌موو شتێك ده‌كات... دایك و باوكی بیزار كردوه هه‌نده‌ی بلێ ئه‌وه‌چی یه و ئه‌وه چییه؟؟
زۆر جار شه‌رمه‌زارت ده‌كات.....زۆربه‌ی جاره‌كانیش وه‌لامی پرسیاره‌كانی وه‌رناگرێت...
منداڵی گه‌ڕۆك
ئه‌و منداله هه‌رگیز له ماڵ دانانیشێت....
زیاتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه نه‌ك له ماله‌كه‌ی خۆی....شاره‌زای هه‌موو ئهورێیانهیه كه‌پێیدا تێپه‌ریوه...
درێژی شه‌قامه‌كان به سه‌نتیمه‌تر ده‌زانێت.....هه‌رده‌م ده‌بێته هۆی شه‌رمه‌زاری ماله‌وه‌ی...زۆر خێرا قسه‌ده‌كات زۆر عه‌جول و شه‌یتانه.
مندالی له‌زگه
هه‌رده‌م له‌پشت ده‌رگه‌ی ماله‌وه‌یه...كه‌س ناوێرێ ده‌ربچێت له‌مال ئه‌و هه‌ر ده‌بێ له‌گه‌لی بچێت...
هه‌تا له‌گه‌ل میوانانیش له‌وانه‌ی ببێته له‌زگه و له‌گه‌لیان بروات...
زۆر لێدان ده‌خوات به‌تایبه‌ت به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌ی له خۆی گه‌وره‌ترن...
له‌به‌ر ئه‌ویه وه‌كو راداره له‌سه‌ریان هه‌ر كه ده‌ربچن ئه‌ویش ده‌بێ له‌گه‌لیان ده‌ربچێت...
هه‌ندێ جار ناچارن له‌په‌نجه‌ره بچنه ده‌ره‌وه له‌ترسی ئه‌و جۆره منداله....به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌و له‌ناو سه‌یاره چاوه‌روانیان ده‌كات... وه پرسیاریان لێده‌كات ئه‌رێ بۆ تاخیر بووی؟؟؟؟ ههههههههههههه
منالی له‌سه‌رخۆ
ئه‌م جۆره منداله زۆر كر و بێ ده‌نكه.... له كوێ دایبنێی له‌وێ ده‌یبینیه‌وه..
هه‌ندێ جار ماله‌وه‌یان پشت گوێی ده‌خه‌ن...له‌به‌ر ئه‌ویه له‌بیری ده‌كه‌ن....
وه هه‌ندێ جار په‌ره‌ی زیاتری پێده‌درێت له ئه‌وانی تر..
ئه‌گه‌ر له‌برسا بمرێت قسه ناكات..
وه زۆر كات ماله‌وه‌یان له‌بازار یان له‌ماله خزمان له‌بیری ده‌كه‌ن.....
مندالی به‌هێز
ماله‌وه‌یان هه‌رده‌م له شه‌رمه‌زاری و گرفتن له‌گه‌ل خه‌لك....
هۆرمۆنی تاوانكردن زۆر زیاده له له‌شی ....
وه‌كو سه‌ركرده ههلسو كه‌وت ده‌كات.. مندالانی تر لێی ده‌ترسن..
گه‌وره‌كان لێی نزیك ده‌بنه‌وه و داوای لێده‌كه‌ن كه منداله‌كانیان بۆ بپارێزێ.
ده‌مه‌وێ له‌گه‌ل بابه‌ته‌كه تێكه‌لاو بن به‌راشكاوانه وه‌لام بده‌نه‌وه.....
سوباس بو به زداريتان
سه رجاوه :كوردماكس
[/size]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm