1

بابه‌ت: شه‌وی خامۆش

[center]شه‌وی خامۆش

ئه‌م شه‌و من په‌نجه‌ره‌ی شعرم داخستوه‌
هه‌وری هه‌ستم بی بارانه‌
كلیلی ده‌رگای زمانم وون كردووه‌
ووشه‌كانم پرسه‌یانه‌
شیعر نالیم
به‌س له‌ده‌رگای دلم بده‌ن
دوور كه‌ونه‌وه‌ به‌ر  په‌نجه‌ره‌ی چاوم به‌رده‌ن
شه‌ودره‌نگه‌
شاری ده‌روونم تاریك و بی گزنگه‌
نیگاكانم له‌ خه‌و مه‌كه‌ن
شیعر نالیم  بۆ ئه‌وه‌نده‌ ئازاری ته‌نیاییم ده‌ده‌ن
ئه‌م شه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌
ئاسمان شانۆی عه‌شق و باران و سه‌مایه‌
شیعر باده‌ی سه‌رخۆش بوونی شه‌وی وایه‌
شیعر بلی ..شیعر ره‌مزی كه‌ون و خوایه‌[/center][size=16][/size]





                                                  سه‌عدولله په‌رۆش

http://www.orkutguys.com/comments/beautiful/images/beautiful.gif
ئێستاكه تۆ، له من ونى منيش له تۆ،دورو وونم!
پێوانه‌ى رێگاى نێوانمان چه‌ند بستێكه ،
نه خۆزگه‌م ده‌ستى پێده گات نه‌ده‌نگم ده‌گاته لات!

2

وه‌ڵام: شه‌وی خامۆش

دةست خوش بيت زور جوانة بزى

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink