بابه‌ت: په‌شیمانی ..
ڕووم كرد كۆڕی زیكر و گۆشه‌ی مه‌یخانه‌م به‌جێ هێشت
له باده‌ی تاڵ حاڵی نه‌بوم تا ته‌مه‌نی پێم نه‌هێشت
پێم له‌سه‌ر لێوی قه‌بره و ئه‌چمه خه‌ڵوه‌تی خوداوه
مردن چاوه‌ڕوانم ئه‌كا له‌گه‌ڵ عومرم داڕماوه
كه شابهرهی ڕێگاكهشم ته‌نها هه‌ر ده‌ف و به‌ڕماڵه
كه سامانم بۆ ئه‌و دونیا، عومرم وه‌ك خه‌ون و خه‌یاڵه
ئیتر عه‌شقی یه‌زدانیم و خولیام ئه‌بێ به‌بێ ووچان
بۆیه منیش نه‌سیمم به زیكر و خه‌ڵوه‌ت ڕاوه‌شان
هۆنراوه: احمد محمد
ووتنی: كه‌ریم گوڵانی
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=FFi2LejV … re=related[/youtube]
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم