1

بابه‌ت: مافى به نابةرى بوكةريك لةئةمةريكا

[size=16]
دوای هەوڵ و ماندوبونێكی زۆری ئەفسەرێكی مارێنزی سوپای ئەمریكاو خەرجكردنی بڕی 40 هەزار دۆلار دواجار سمۆك كە كەرێكی شارۆچكەی فەلوجەی عێراقە گەیەنرایە ئەمریكاو لەو ژیانە كولە مەرگیە رزگاری دەبێت كە پێشتر لە بیابانێكی وشكدا دەژیا.
عادل ئیمام ئەستێرەی كۆمیدیا لە شانۆگەری ( ئەلواد سەید شەغالی) بەناوبانگدا دەڵێت كە سەگەكان چانسیان هەیە بەڵام پێدەچێت بە پێچەوانەی ئەو وتەیەوە وادیارە لە عێراق كەرەكان چانسیانە هەیە.
سمۆك ئەو كەرەیە كە لە سەربازگەیەكی شارۆچكەی فەلوجەدا لە ژینگەیەكی بیابانی دژواردا دەژیا بەڵام دواجار بە هەوڵی هێزەكانی مارێنزی سوپای ئەمریكا و گروپێكی دۆستانی گیانداران توانرا ئەو كەرە لەوژیانە ناخۆشەی رزگار بكرێت و بگەیەنرێتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
بە گوێرەی ئاژانسی ئەسۆشیەیتدپرێس چیرۆكی سمۆك لەهاوینی 2008ەوە دەستپێدەكات كاتێك لە سەربازگەی تەقەدومی خۆرئاوای شارۆچكەی فەلوجەدی پارێزگای ئەنباردا دەسوڕێتەوە تا رۆژێك ئەو كەرە خۆڵەمێشیە لە رووداوێكی سەرنجڕاكێشدا جگەرەیەكی ئەفسەرێكی هێزەكانی مارێنز دەرفێنێت و دەیخوات ئیتر لەوەبەدوا دەبێتە بەشێك لەو سەربازگەیەو دەبێتە خاوەنی چاودێریكردن و بلیتی خۆراك.
ئەندامانی ئەو بنكە سەربازییە تا ساڵی 2009 گرنگی بە سمۆك دەدەن و دواتر راەستی سەرۆك هۆزێكی دەكەن كە بەڵێن دەدات بە باشی چاودێری بكات. بەڵام یەكێك لەو مارێنزانە كە كۆلۆنێلی خانەنشین جۆن فولسۆمە ناتوانێت سمۆك لە یاد بكات چونكە رۆژانە لەگەڵیدا رۆیشتووەو هۆگری بووە.
فولسوم لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دەڵێت ، وازهێنان لە سمۆك بۆ ئەوە زۆر قورس بووە بۆیە ناچار بیرلەوەدەكاتەوە كە بیگوازێتەوە بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا. بەڵام گوازتنەوەی سمۆك بۆ ئەمریكا زۆر قورستربووە لەوەی كە فولسۆم بیری لێكردبۆوە، لەسەرەتادا سەرۆك هۆزەكە بۆ وازهێنان لە سمۆك داوای 30 هەزار دۆلار دەكات بەڵام دواتر واز لەداواكارییەكەی دەهێنێت پاشان لە گواستنەوەیدا بۆ ئەمریكا كە گەشتێكی 11 هەزار كلیۆمەتر دەكاتن دووچاری كێشەی وەك پشكنینی خوێن و پڕكردنەوەی فۆرمی تەندروستی و گومرگ و بەرپرسانی كشتوكاڵ و هیڵە ئاسمانییەكان دەبێتەوە. ناچار فولسوم داوای هاوكاری لە ( كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی دڵرەقی بەرامبەر گیانداران ) دەكات كە لە پرۆژەكانیدا سەگ و پیشلە لە عێراقەوە بۆ ئەمریكا دەگوازێتەوە، ئەوانیش رایدەگەینن كە تا ئێستا كەریان نەگواستۆتەوەو گواستنەوەی ئەو جۆرە گیاندارانە بە فرۆكەی بازرگانی ئاسایی نابێت بەڵكو پێویستی بە فرۆكەی شەحن هەیە.

گەشتەكەی سمۆك بۆ ئەمریكا مبووە مایەی سەرسوڕمان و پێكەنینێكی زۆر لە بارەیەوە تیری كریسپ لە ( كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی دڵرەقی بەرامبەر گیانداران ) دەڵێت: خەڵكی بڕوا ناكەن كە ئێمەو ئەو هەموو ماوەیە دەبڕین لە پێنا هاوكاریكردنی كەرێكدا بەهۆی ئەوەی كە رێزگرتن لەو گیاندارە لەو بەشەی جیهاندا كە عێراقە زۆر نزمە، چونكە لەوێ‌ وەك گیاندارێكی ماڵی هاوڕێی مرۆڤ سەیری ناكرێت بەڵكو وەك گیاندارێك لێی دەڕوانن كە تەنها بۆ كار تەرخانكراوە.
سەرەڕای ئەو بێ‌ هیوایەی كە كریسپ لە گواستنەوەی سمۆكدا دووچاری هاتووە وەك دواكەوتنی گواستنەوەی بۆ توركیا بۆ ماوەی هەفتەیەك و سێ‌ هەفتەی دیكەش بۆ دەركردنی لە توركیا بەڵام سمۆك لە گەشتەكەیدا لەر ێگا چەندین هاوڕێی دیكەی بۆ پەیدا دەبێت ، وەك باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنكەرە كە زۆر گرنگی بە هەواڵی سمۆك داوە.
دوای خەرجركردنی بڕی 30 بۆ 40 هەزار دۆلار و ماندوبونێكی زۆر دواجار هەفتەی رابردوو سمۆك بە فرۆكەیەكی شەحن لە توركیاوە گەیەنرایە فرۆكەخانەی نیویۆرك دوای ئەنجامدانی پشنكینی پزیشكی بۆ ماوەی دوورۆژ شەمەی رابردوو گەیەنرایە شاری ئۆماهای ویلایەتی نیبراكسا.
دوای بینیشنی فولسۆمی كۆلۆنیلی خانەنیشی سوپای ئەمریكا رایگەیاند رووبەرووی رەخنەی زۆر بۆتەوە لەلایەن خەڵكەوە بەهۆی ئەوەی ئە بڕە پارەیەی كە بە كۆمەك كۆكردۆتەوە بۆ گواستنەوەی ئەو گیاندارە.
دواجار فولسۆم دەڵێت لە ئێستادا سمۆك بۆتە كەرێكی ئەمریكی لەجیاتی بیابان لەسەر بینینی درەختی سەوزی زەبەلاح راهاتووە.
لە كاردانەوەیشدا بەرامبەر بە گەشتی ئەو كەرە عومەر كڵۆڵ سەرۆكی گروپی كەرگەلی كوردستان رایگەیاند، زۆر بەداخە بۆ رەوشی كەر لە عێراق و كوردستاندا و وتی سمۆك گوێ درێژ نیە ئەگەر گوێدرێژ بایە ئەوا عێراقی بە جێ نەدەهێشت

سه ربه ست
[/size]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]