بابه‌ت: ڕیال مه‌درید 8-1 ئالمێریا
له میانه‌ی دوا گه‌ڕی خوولی لالیگای ئیسپانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و توانی یانه‌ی ئالمێریاـی دابه‌زیوو بۆ پله دووه‌كان به هه‌شت گۆڵ تێك بشكێنێت.
له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لۆس بلانكۆس میوانداری ئالمێریاـی خاوه‌ن دوا پله‌یان كرد و هه‌رچه‌نده پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه كه‌چی كوڕانی جۆسێ مۆرینیۆ بێ به‌زه‌یی كه‌وتنه سه‌ر گیانی ئالمێریا.
گۆڵه‌كانی مه‌درید له ڕێگه‌ی یاریزانان كریستیانۆ ڕۆنالدۆ 2 گۆڵ و ئیمانیوێل ئادیبایۆڕ 3 و كه‌ریم بێنزێما 2 گۆڵ و جۆسوێلۆ گۆڵێك له خووله‌كه‌كانی 4-31-48-52-63-73-77-87،كه‌چی تاكه گۆڵی ئالمێریا یاریزان ئوچێ تۆماری كرد.
به دوو گۆڵه‌كه‌ی كریس ڕۆنالدۆ ئه‌وا كۆی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه به‌رز كرده‌وه بۆ 40 گۆڵ و ڕیكۆردی گۆڵكارانی مێژوویی لالیگاـی شكاند.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ڕیال كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 92 خاڵ و له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه كه‌چی ئالمێریا به 30 خاڵ له دوا پله‌دا مایه‌وه.
یاریگا
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو