1

بابه‌ت: موعجيزه‌ی گوێگرتن له‌ قورئانی پيرۆز

زانست ئاشكرای كردوه‌ كه‌ گوێ گرتن له‌ قورئانی پيرۆز ئامێری دژه‌ته‌نی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات و جياوازيش نيه‌ مرۆڤه‌كه‌ موسڵمان بێت يان نا.
ئايا ئه‌مه‌ چۆنه‌:_

دكتۆر احمد قازی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی په‌يمانگه‌ی پزيشكی ئيسلامی بۆ فێركردن و لێكۆڵينه‌وه‌كان له‌ ئه‌مريكا و پزيشكی دڵ
له‌ كۆنگره‌یه‌كی پزيشكی لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی خۆی باس كرد له‌باره‌ی (چۆنيه‌تی چاڵاك كردنی ئامێری دژه‌ته‌ن بۆ ڕزگار بون له‌ ترسناكترين نه‌خۆشيه‌ درێژ خايه‌نه‌كان) له‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا ده‌ڵێت:
(79%)ئه‌وانه‌ی لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌سه‌ر كراوه‌ به‌گوێ گرتنيان بوه‌ له‌ قورئانی پيرۆز جياوازيشمان نه‌كردوه‌ موسڵمان بوبێت يان نا، ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌ريخست كه‌وا ڕێژه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و توڕه‌ بوون زۆر كه‌می كرده‌وه‌ كه‌ئه‌م پێوانه‌ به‌ئامێری پێشكه‌وتوو ئه‌نجام درا‌.
ئه‌و به‌ڕێزه‌ ده‌ڵێت:بێ گومان دڵه‌ڕاوكێ سه‌رده‌كێشێت بۆ كه‌مبونه‌وه‌و لاواز بوونی دژه‌ته‌نی مرۆڤ ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی
لێكنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك مادده‌ له‌ له‌شی مرۆڤه‌كه‌،كه‌ هۆكار ده‌بێت بۆ په‌يدابوونی كه‌مو كوڕي له‌ يه‌كسانی كاركردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش،له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاريگه‌ری قورئانی پيرۆز كه‌ هێوركه‌ره‌وه‌يه‌ سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌هێزكردن و چاڵاكتر كردنی كاره‌كانی دژه‌ته‌ن بۆ ڕزگار بوون له‌ نه‌خۆشيه‌كان
ئه‌وه‌ی سه‌يره‌كه‌يه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات:
دكتۆر ئه‌حمه‌د دوپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌ به‌ دوو قۆناغ بوه‌:
قۆناغی يه‌كه‌م:
له‌ڕێگای به‌كار هێنانی ئامێری چاودێری كردنی ئه‌لكترۆنی له‌ڕێگای كۆمپيوته‌ره‌وه‌ بۆ پێوانی هه‌رگۆڕانكاريه‌ك له‌ سيسته‌می فسيۆلۆجی له‌ش دا.
خۆبه‌خشه‌كان گوێيان له‌قورئان گرت  ، ده‌ركه‌وت كه‌ قورئان هێوركه‌ره‌وه‌يه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار:
أ_ ده‌نگ و ئاوازی  قورئانه‌كه‌ به‌عه‌ره‌بی.
ب_مانای ئايه‌ته‌ قورئانيه‌كان.
قۆناغی دووه‌م :
گوێ گرتن له‌ ته‌فسيری هه‌مان ئه‌م ئايه‌تانه‌ به‌ ئينگليزی ، به‌ڵام گۆڕانكاريه‌كان جياواز بوون له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بيه‌كه‌.

دكتۆر زياتر قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت:
بۆ به‌رجه‌سته‌ بوونی ئه‌م ئه‌نجامانه‌ به‌شێوه‌يه‌كی دروست نوێترين ئامێری بۆ به‌كار هاتوه‌ كه‌ بريتی يه‌ له‌ ئامێری( ميداك 2002 )كه‌ سه‌نته‌ری پزيشكی له‌ زانكۆی بوسطن ى ئه‌مريكايى به‌رهه‌می هێناوه‌ كه‌وا‌ به‌رپه‌چدانه‌وه‌كان ده‌پێوێت كه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر ‌ دڵه‌ڕاوكێی مرۆڤه‌وه‌.

له‌هه‌مان ئه‌م ڵێكۆڵينه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌وا هێزه‌ كاره‌باييه‌كانی ناو ده‌ماره‌كان له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوكێ دا زياد ده‌كه‌ن ،هه‌روه‌ك زانراوه‌ كه‌ دڵه‌ڕاوكێ ئاره‌ق كردنه‌وه‌ زياد ده‌كات و دواتريش زياد بوونی گه‌يه‌نه‌ره‌كاره‌باييه‌كان.
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ندين كه‌س له‌ته‌مه‌نی نێوان( 17 -40 ) ساڵی  (210) جار ئه‌نجام دراوه‌ له‌ 42  دانيشتنی  چاره‌سه‌ر كردن بوه‌.
كه‌واته‌ ئه‌م كاريگه‌ريه‌ی قورئان به‌جێی ده‌هێڵێت بريتیه‌ له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی (65%) ئه‌م دودڵيه‌ی توشی مرۆڤه‌كان ده‌بێت ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌هێزكردنی دژه‌ته‌ن و دروستكردنی دژه‌ به‌كترياييه‌كان له‌ناو خوێن دا.
ئايا ئه‌مه‌ ئه‌وحيكمه‌ته‌ نيه كه‌ خوای گه‌وره‌ داوامان لێده‌كات گوێ له‌ قورئان بگرين؟؟؟!!!.‌
خوای گه‌وره‌ چه‌نده‌ ڕاستی ‌فه‌رموه‌ [ وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآَنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ]  الأعراف 204

واتا:
( كاتێكيش كه‌ قورئان ده‌خوێندرێَت، ئه‌وه‌ گوێى بؤ بگرن‏ و دڵی بده‌نێ و بىَ ده‌نگ بن، بؤ ئه‌وه‌ى ئێَوه‌ ره‌حمتان پێ بكرێت ‏و په‌روه‌ردگار به‌زه‌يى پيَتاندا بێَته‌وه‌.

مه‌کۆی رووگه‌ش

2

وه‌ڵام: موعجيزه‌ی گوێگرتن له‌ قورئانی پيرۆز

دةست خوش خواباداشت بداته وة

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: موعجيزه‌ی گوێگرتن له‌ قورئانی پيرۆز

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

دةست خوش خواباداشت بداته وة

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink