1

بابه‌ت: نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی زۆر زۆر سه‌یر....!!!!!!!!!

[color=blue][right]ئه‌مه‌ی له خواره‌وه ده‌يخوێنيته‌وه نامه‌يه‌كى خۆشه‌ويستى سه‌رنج راكێش و داهێنه‌رانه‌يه كه كورێك ناردويه تى بۆ خۆشه‌ويسته‌كه‌ى.
باوكى كچه‌كه‌ به‌هيج شێوه‌یه‌ك كوره‌كه‌ى به‌دڵ نه‌بوو بۆيه چه‌ند جاريك به‌كچه‌كه‌ى وتبوو كه‌واز له‌و كوره بهينێ چيتر په‌يوه ندى له‌گه‌ڵیدا نه‌بيت دواجار كوره‌كه ده‌ستى كرد به نوسينى نامه‌يه‌ك بۆ خۆشه‌ويسته‌كه‌ى به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ده‌يزانى باوكى كچه‌كه‌ش نامه‌كه ده‌بينيت بريارى دا به م شێوه‌يه نامه‌كه‌بنوسێ[/right]
[/color]
[right]١-  ئه‌و خۆشه‌ويستیيه‌ى من بۆ تۆ هه‌مبوو

٢ - ئيستا له‌دڵما نه‌ماوه و هه‌ست ده‌كه م رق و توره‌يم له‌به‌رامبه‌رتا

٣ - رۆژ له‌ دوايى رۆژ به بينينت زياتر ده بێ

٤ - ته‌نانه‌ت ئاره‌زوو ناكه‌م روخساریشت ببینم

٥ - ته‌نها شتێك كه‌ ده‌مه‌وێ ئه‌نجامی بده‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌

٦ - سه‌یری كچانی تر بكه‌م هه‌رگیز نه‌مویستووه‌

٧ -بتكه‌مه‌ هاوسه‌ری خۆم. كۆتا ژوانمان به‌یه‌كه‌وه‌

٨ - هيچ هه‌ستێكی پێ نه‌به‌خشیم ،له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌ پێم نه‌وتی

٩ - ژوانێكی خۆش و عاشقانه‌بوو

١٠ - تۆ ته‌نها بیر له‌ خۆت ده‌كه‌یته‌وه‌

١١ - دڵنیام ئه‌گه‌ر ئێستا هاوسه‌ری یه‌كتر بوینایه‌ ژیانم پر ده‌بوو له‌

١٢ - ناخۆشی وخه‌م و خه‌فه‌ت له‌ جیاتی

١٣ - ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری، من ته‌نها دڵێكم هه‌یه‌

١٤ - بیبه‌خشم ، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌ستم نه‌كردووه‌

١٥ - ده‌مه‌وێ بیده‌م به‌ تۆ ، هیچ كه‌سێك نییه‌ هێنده‌ی تۆ

١٦ - خۆپه‌رست بێ ، تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه‌ هه‌رگیز ناتوانی

١٧ -یارمه‌تی ده‌رم بێت له‌ ژیاندا

١٨ - بۆیه‌ ده‌مه‌وێ دڵنیابیت له‌وه‌ كه‌

١٩ -من راستیت پێ ده‌ڵێم و زۆر ئاسووده‌ ده‌بم ئه‌گه‌ر

٢٠ -په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان كۆتایی پێ بێت و هه‌وڵیش مه‌ده‌

٢١ - وه‌ڵامی نامه‌كه‌م بده‌یته‌وه‌ چونكه‌ به‌رده‌وام نامه‌كانی پرن

٢٢ - له‌قسه‌ی بێزاركه‌ر ، هه‌موو شتێكی تێدایه‌ جگه‌

٢٣ - له‌ خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ی تۆ بۆ من، خوات له‌گه‌ڵ برواشم پێ بكه‌

٢٤ - له‌ ئێستا به‌دواوه‌ تۆ هیچ گرنگیه‌كت نییه‌ له‌ ژیانی مندا پێشت وانه‌بێ كه‌

٢٥ - تۆ بۆ هه‌تاهه‌تایی خۆشه‌ویستی منی[/right]
-----------------------------------------------------------


[right]به‌راستى نامه‌يه‌كى خراپه تۆش باوه‌رت هه‌روايه وانيه؟؟

به‌ هه‌رحاڵ به‌ڵام ده‌مویست شتێكی گرنگتان پێ بڵێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوره‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌ بدات به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێی وتبوو كه‌ دێره‌ تاكه‌كان بخوێنێته‌وه... واته‌ ته‌نها ئه‌و دێرانه‌ی كه‌به‌ ژماره‌ی تاك ده‌ست پێ ده‌كات
بۆیه‌ تۆش جارێكى تر نامه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه... به‌ڵام بیرت نه‌چێ ته‌نها ژماره‌ تاكه‌كان..![/right]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی زۆر زۆر سه‌یر....!!!!!!!!!

بةراستى زؤر جوان بو تاكةكان دةست خوشيت لي دةكةم بةراستى جوان بو هةربزيت

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

3

وه‌ڵام: نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی زۆر زۆر سه‌یر....!!!!!!!!!

[center][size=16]ده‌ست خۆش خاتوو مه‌ریه‌م زۆر جــوانه‌ بابه‌تێكی
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=21115[/size][/center]

4

وه‌ڵام: نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی زۆر زۆر سه‌یر....!!!!!!!!!

شتێکی جوانە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .