بابه‌ت: ئامۆژگاری !
ووتراوه : هه‌موو خۆشه‌ویستێ که خۆشت ویستوه ، رۆژێك ده‌بێ که‌لێی جیاببتهوه ، یه‌ك خۆشه‌ویست نه‌بێ ، که ئه‌و له‌گه‌ڵتایه له هه‌ر شوێنێك بیت ، ل ژیانتا و له‌دوای مردنیش بۆی بگونجێ ، هه‌ردوو ژینت بۆ ده‌گونجێنی ، خۆشه‌ویستی خۆتی بده‌رێ ، ناڕه‌حه‌تی دونیا و رۆژی قیامه‌ت له‌سه‌ر ئاسان ده‌کا ، ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ش خوای تاك و ته‌نهایه .
به ده‌شته‌کی یه‌کیان ووت : تۆ هه‌ر ده‌مریت! ئه‌ویش وتی : مردن بۆ کوێم ده‌بات؟ وتیان : بۆلای خوایی گه‌وره . وتی : چونم بۆ لای خوای گه‌وره زیانم پێ ناگه‌ینێ ، خوای گه‌وره له دونیادا سه‌رپه‌رشتی کردووم له دوای مردنیش سه‌رپه‌رشتیم ده‌کات.
ئیمامی غه‌زالی : ئامۆژگاری کردن ئاسانه ، وه‌رگرتنی گرانه به‌لای خه‌ڵکه‌وه .
له ئه‌بو حازمیان پرسی :
سوپاسگوزاری چاو چی یه ؟ ووتی : ئه‌گه‌ر خێری بینی بڵاوی بکاته‌وه ، ئه‌گه‌ر شه‌ری بینی دایپۆشی .
ئیبن قه‌ییم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ ) ده‌فه‌رمووێ : بۆ تاوان باران سێ رووباری گه‌وره هه‌یه له دنیادا خۆیانی تیا پاك بکه‌نه‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ رووباره‌دا خۆیان پاك نه‌کرده‌وه ، ئه‌وا له رۆژی قیامه‌ت له‌ناو رووباری دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه
رووباره‌کانیش
رووباری ته‌وبه‌ی نه‌سوح
رووباری چاکه کردن : که‌وا تاوانه‌کان پاك ده‌کاته‌وه که ده‌وریان لێ داوه .
رووباری به‌ڵا و موصیبه گه‌وره‌کان : که گوناه ده‌شۆنه‌وه ، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره خێرێ بۆ که‌سێك بوێ ، ئه‌وا له یه‌کێ له‌م سێ رووباره‌ی ده‌خات ، تاك و پاك بێته‌وه له‌رۆژی قیامه‌تدا به‌چاکی پاکی بمێنێته‌وه ، ئیتر پێویستی به رووباری چواره‌م نابێ .
ئا :one
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!