بابه‌ت: سبه‌ی له قۆناغی دووه‌م هه‌ولێر میوانداری تامپینس رۆڤه‌رزی سه‌نگافوری ده‌كات
[imgl]http://img.kooora.com/i.aspx?i=z_kooora … rovers.png[/imgl]
[imgr]http://img.kooora.com/i.aspx?i=iraq%2fa … laikon.jpg[/imgr]
[center][size=16]سبه‌ی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 24/5/2011 كاتژمێر ( 6:30 ) ئێواره به‌كاتی كوردستان له درێژه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی یانه‌كانی ئاسیا بۆ تۆپی پێ له گرینگ‌ترین یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی تامپینس رۆڤه‌رزی سه‌نگافوری ده‌كات ، شاندی یانه‌ی میوان كه له 24 كه‌س پێكهاتبوون گه‌یشتنه شاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یانه‌وه پێشوازیان لێكرا .
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر وا بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر و كاپتنی یانه‌كان ئه‌نجام بدرێت ، سه‌باره‌ت به یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئێواره .
سه‌ركه‌وتنی هه‌ر یانه‌یه‌ك ڕاسته‌وخۆ ده‌یگه‌یه‌نێته قۆناغی چارێگی كۆتایی كه هه‌شت تیپ ده‌مینێته‌وه ، یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی له‌به‌رده‌م خاك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی یاری ده‌كات چونكه به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتووه و ته‌نها یه‌ك یاریش له قۆناغی دووه‌م ئه‌نجام ده‌درێت .
ئێمه وه‌ك هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر هیوای ئه‌مه ده‌خوازین سه‌ركه‌وتنێكی مێژووی تۆماربكات و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی هه‌شته‌م .[/size][/center]