1

بابه‌ت: یانەی هەولێر لەتەك یانەی دهۆك گەیشتە قۆناخی 8ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا

بەبردنەوەی لە یانەی تامپێنس رۆڤەرزی سەنگافورەیی، یانەی هەولێر بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا بەهاوشانی لەگەڵ یانەی دهۆك خۆی گەیاندە قۆناخی 8 جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا.

ئەمڕۆ سێشەم یانەی هەولێر لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە قۆناخی 16ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیادا مێوانداری یانەی یانەی تامپێنس رۆڤەرزی سەنگافورەیی كرد.

هەر لە سەرەتای یارییەكەدا یانەی هەولێر بەئاستبەرزی یاریزانەكان و پاڵپشتی جەماوەر كۆنتڕۆڵی یارییەكەی كرد، بەڵام لە سەرجەم هەڵەكانی گۆڵ كردن سەركەوتوو نەبوون و هەردوو گێمی یەكەم و دووەمی ئاسایی یارییەكە بەبێ گۆڵ بەكۆتا هات.

یارییەكە چووە گێمی زیادكراوە و هەر زوو یاریزانی یانەی هەولێر موسلیم موبارەك لە خولەكی 103 توانی گۆڵی پێشكەوتن و بردنەوە بۆ یانەی هەولێر تۆمار بكات.

دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی تامپێنس رۆڤەرز هەوڵی یەكسانبوونەوەیان دا و لە بەرامبەریشدا یانەی هەولێر لە هێرشبردن نەوەستان و بەردەوام بوو، ئەنجامی یارییەكە بەم ئەنجامە و بەسەركەوتنی یانەی هەولێر بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەكۆتاهات و خۆی گەیاندە قۆناخی 8 جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا.

هەر ئەمڕۆ یانەی دهۆك بەبردنەوەی لەیانەی دیمپۆی هیندی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر، خۆی گەیاندبووە قۆناخی 8ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا.

2

وه‌ڵام: یانەی هەولێر لەتەك یانەی دهۆك گەیشتە قۆناخی 8ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا

ده‌ستت خۆشبیت بۆ ئاماده كردنی به‌ ڕاستی من له‌م یارییه‌ بووم هه‌ولێر به‌ ئاستێكی زۆر به‌رز یاری ده‌كرد و هه‌میشه‌ یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ناو گۆڵی یانه‌ی به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ گۆلچی یانه‌ی به‌رامبه‌ر زۆر چاكبوو به‌ڵام ده‌ستیان خۆشبێت ئاستێكی به‌رزیان پیشاندا...

3

وه‌ڵام: یانەی هەولێر لەتەك یانەی دهۆك گەیشتە قۆناخی 8ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا

دةست خوش به هيوايى سةركةوتنى تر بويانةي هةوليرودهؤك

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: یانەی هەولێر لەتەك یانەی دهۆك گەیشتە قۆناخی 8ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا

به‌ناوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌كه‌مانه‌وه‌ پیرۆزبای له‌ گشت ئه‌ندامان و میوانانی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ .

5

وه‌ڵام: یانەی هەولێر لەتەك یانەی دهۆك گەیشتە قۆناخی 8ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا

supas bo to kakaka barez xozga mnish la yariga bam inshlla bo jare dahatu

6

وه‌ڵام: یانەی هەولێر لەتەك یانەی دهۆك گەیشتە قۆناخی 8ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا

supas ЯёКảЯđO̖ gyan dasti tosh xosh brakm ba taekid har sarkawtun
^

7

وه‌ڵام: یانەی هەولێر لەتەك یانەی دهۆك گەیشتە قۆناخی 8ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا

supas kak Asoi barez ,,piroz bet la yarykani dahatu,inshalla har brawa dabin