بابه‌ت: كابرایه‌كی ئیسرائیلی ده‌ست دریژی سیكسی كرده سه‌ر14مندالی خۆی
دوورگه- پۆلیسی ئیسرائیلی له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا رووداوێكی نوێیان له ده‌ستدرێژی سێكسی و ئازاردانی جه‌سته‌یی له‌ناو خێزانێكی ئیسرائیلی ئاشكرا كرد. له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی (المعاریف) بڵاویكرده‌وه كه باوكێكی ئیسرائیلی كه له ناوه‌ندی ئایینی جوله‌كه‌دا زۆر ناسراو و ناوداره ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر 14 منداڵی خۆی و ئازاری جه‌سته‌یی داون. شایانی باسه ئاشكرابوونی ئه‌م زانیارییانه و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیلی بۆ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دایكی 14 منداڵه‌كه داوای ته‌ڵاقی له مێرده‌كه‌ی كرد به‌وه‌ی كه مێرده‌كه‌ی له خۆی و له منداڵه‌كانی ده‌دات. دوای ئه‌مه‌ش مێرده‌كه‌ی كه له ده‌روه‌ی ئیسرائیل بووه ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیلی ده‌ستگیرده‌كرێت و دوای ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له كچه‌كانیشی داوای له‌سه‌ر تۆمارده‌كات به‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری.. دواتریش دوای زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م پیاوه ئیسرائیلییه به‌ته‌نیا له هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی نه‌داوه و ده‌ستدرێژی نهكردته سه‌ر ته‌نیا كچێكی ، به‌ڵكو ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر هه‌ر 14 منداڵه‌كه‌ی و لێیداون و ئازاری داون.