بابه‌ت: بينج خشته كييه ك له سه ر شيعريكى نـــالــــى...!
[center][/center]
[center][size=24]ده‌رونم كه‌یل دڵم زوخاوه بێ تۆ
ماڵ و حاڵم هه‌موی ڕوخاوه بێ تۆ
هه‌نگاوم شل دڵیشم خاوه بێ تۆ
نه‌مردم من ئه‌گه‌رئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رته هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
له‌زیندانی ئه‌وینتا من به‌بێ كه‌س
مام وهكوخۆم كه‌چی من بوم بهناكهس
هێشتا هه‌رواش نایگۆڕمه‌وه به‌هیچ كه‌س
بیناییم كوێره هه‌ڵنایه به‌ڕوی كه‌س
موژه‌م یه‌ك یه‌ك ئه‌ڵێی بزماره بێ تۆ
له‌تاو هیجرت بومه ڕه‌ندی خه‌یاڵێ
وه‌كو مه‌جنون به وێڵی كه‌وتمه یاڵێ
شه‌ماڵیش نایه‌نێ نه‌ختێ هه‌واڵێ
ده‌رونم خاڵی یه وه‌ك نه‌ی ده‌ناڵێ
هه‌وارێكی چ پڕ هاواره بێ تۆ
به‌ڕنگی زه‌رد بهحوزنی بێ سه‌روماڵ
به‌عیشقی تۆ ئه‌كه‌م سه‌ودا زه‌ده‌ی حاڵ
جێماو له‌یار وه‌كو یوسف له‌نێو چاڵ
هه‌موڕۆژێ له‌تاو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌ننای مردنی پێراره بێ تۆ
كهشهیدابوم بهشهیدای شیعری نالی
حه‌بیبه‌م دی ئه‌وی خۆم نه‌ك هی نالی
وه‌ره قوربان ببینه حاڵی نالی
له حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌ددت چاوی نالی
دوجۆگه به‌ڵكو دو ڕوباره بێ تۆ
بیلال كه‌یوانی[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm