بابه‌ت: بـهڵــــێـن . . .
له یه‌که‌م ژوان به‌ڵێنماندا
بۆ یه‌ک بژین بۆ یه‌ک بمرین
بڕیار بوو هه‌تا کۆتایی
بۆ عه‌شق خاوه‌ن وه‌فا بین
چه‌ند بێ ویژدان بوو چاره‌نووس،
ئێمه‌ی له‌یه‌کتر دابڕاند
تۆی دایه ده‌ستی ته‌نهایی و
منی به دووری تۆ ناساند
به‌ڵام گیانه ، دڵنیابه
وه‌ک جاران خاوه‌ن به‌ڵێنم
چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌تم
هه‌تا له دونیا بمێنم
ئێستاش به‌و هیوایه ده‌ژیم
ڕۆژێک بێیته‌وه باوه‌شم
بێگومانبه تا دێیته‌وه
له لای تۆیه هه‌ست و هۆشم
سه‌هه‌ند
2011/5/30[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !