بابه‌ت: چــــــــاوهكانت
[size=16]چاوه‌كانت دوو كتێبن، باسی ڕه‌نگی گوڵ ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو غه‌ریبن، ڕوو له ماڵی دڵ ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو نیشانن، قه‌ت به چاو لێ نادرێن
چاوه‌كانت جوتێ خوشكن، قه‌ت له یه‌كتر ناكرێن
چاوه‌كانت دوو دروشمن، هه‌ڵكراون بۆ ئه‌وین
...چاوه‌كانت دوو مه‌به‌ستن، بۆ هه‌مان دنیا و زه‌مین
چاوه‌كانت جوتێ كۆترن، وابه‌سه‌ر گوێی بانه‌وه
چاوه‌كانت دوو شه‌هیدن، وان به‌ڕێی سه‌یوانه‌وه
چاوه‌كانت دوو په‌رین و باخی شیعرم ئاوه‌ده‌ن
چاوه‌كانت دوو سوارن، ئه‌سپی سه‌ركه‌ش تاوهدهن
چاوه‌كانت دوو به‌هارن باخی دڵ پڕ بۆن ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو مناڵن قایلم هه‌رچۆن ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو كوڕی كورد، هه‌ژده ساڵه‌ن چه‌ك به ده‌ست
چاوه‌كانت دوو سه‌رۆكن بۆ په‌یامی یه‌ك مه‌به‌ست
چاوه‌كانت دوو به‌یانن وا له‌یه‌ك ئاسۆوه دێن
چاوه‌كانت دوو عه‌زیزن، چاوه‌ڕێم هه‌ر كاتێ بێن[/size]
حه‌سیب قه‌ره‌داغی
[size=16].[/size]
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم