بابه‌ت: له 100 ساڵیدا ئاماده‌یه ته‌واو کرد
له‌ته‌مه‌نی سه‌د ساڵیدا ئاواته‌كه‌ی خۆی به‌دیهێنا، ئه‌ویش بهتهواوكردنو به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی.
ڕۆژنامه‌ی (گالفستۆن كاونتی ده‌یلی) بڵاویكرده‌وه، (سیلما دایس)ی سه‌د ساڵه‌ی دانیشتووی ته‌كساس، به‌گه‌وره‌ترین خوێندكار داده‌نرێت، كه توانیوێتی له‌خوێندنگه‌ی ته‌كساس بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی به‌ده‌ستبهێنێت.
دایس به‌هۆی خراپی باری ئابووری ئه‌و كاتی ئه‌مریكاوه نه‌یتوانیوه خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو بكات، ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دایس له (14-ی نیسانی 1911)دا له‌دایكبووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگهكهش بڕیاریداوه، له‌سێی مانگی داهاتوودا له‌ئاهه‌نگی ده‌رچوونی ساڵی خوێندنی (2011)دا بڕوانامه‌ی فه‌خری ببه‌خشنه دایس.
sarbast.com