بابه‌ت: په‌ندی پێشینان
[size=16]*پیاوێ زه‌ره‌ری له خه‌ڵکی دابێت،،دڵی ناسره‌وێ بۆ ته‌نها ساتێک.
*تۆ ده‌رون پاک به گوی مهردهره که‌س،،گوێ له واتای چاک بگره‌و ئیتر به‌س..
*دارێکی وشک له به‌هاردا سه‌وز ئه‌بێته‌وه،،ته‌نها مرۆڤ ناتوانێت دوو جار گه‌نج بێته‌وه،،
*ئه‌گه‌ر له پاداشت کردن ده‌ستت کورت بوو،، با له سوپاس کردندا زمانت درێژ بێت..
*که‌سێ دڵ سۆزبوو بۆ هه‌موو که‌سێ،،ده‌رگایشی نه‌بێت له دز ناترسێ..
*هه‌موو که‌سێ خۆی به پیاو ئه‌زانێ،،خه‌ڵکی مه‌شکێنه بۆ پارووه نانێ..
*ئه‌گه‌ر باوک چنینه‌وه نه‌زانێت،،کوڕیش چاندن فێر نابێت،،
*ناوبانگی چاک له ڕوخساری جوان چاکتره..
*سه‌ر سوکی ئه‌وه‌یه دوور بیت له خه‌لکی خراپ..
*زانا ئه‌و که‌سه‌یه له نه‌زانه‌وه فێری شت ئه‌بێت..
*ئه‌وه‌ی به حه‌قی خۆی ده‌بێ ڕازی،،ناکه‌وێته ده‌ست حاکم و قازی..
*ته‌نگانه کاتی تاقی کردنه‌وه‌ی ده‌روونی ئاده‌میزاده..
*راستی یه‌ک ڕێگه‌ی هه‌یه چه‌وتی هه‌زار..
*کاتێک جه‌نگیت ئاشتیت له‌بیر بێت،،
*چیت له دلدایه زمانت وا بێت،،هه‌وڵی ئه‌وه‌ت بێ واتهت ره‌وابێت..
*ستایش ئه‌وه‌یه که‌له‌دوای مردنت وه‌ری ده‌گری...
*لاوازترین مرۆڤ ئه‌وانه‌ن که ناتوانن نرخی خۆیان ڕاگرن..
*که‌م بخۆ له‌شت بێ عیلله‌ت ئه‌بێ،،که‌م بڵی سه‌رت سه‌لامه‌ت ئه‌بێت،،
*دۆستت به‌ره‌و ڕوو قسه‌ی ڕه‌ق ئه‌کا،،پاشمله پیاوت له‌سه‌ر شه‌ق ئه‌کا..
*ڕزق له ئاسمان نایه‌ته زه‌وی،،شه‌رتی ئه‌وه‌یه تۆ شوێنی که‌وی..
:lol::lol::lol::lol:;)
*شوێن كه‌وتنی نه‌ریته كۆنه‌كان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مردووه‌كان زیندوون ،بهڵكوئهوهئهوهئهوهئهگهیهنێ كه زیندووهكان مردوون.
*ئاگر مه‌كه‌ره‌وه چون هه‌ركات ویستت بۆت ناكوژێته‌وه .
*هه‌ركات ئیراده‌یه‌كی به‌هێزت هه‌بوو بزانه خاوه‌نی هه‌موو شتیكیت .
*عه‌قڵ سه‌روه‌تێكه هه‌موو كه‌س نرخی نازانێت .
*هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌موو كات سه‌ختترین دهستپیكه ، به‌ڵام گه‌وره‌ترین ئازایه‌تی و ئاسوده‌یی یه.
*ده‌سپێكی هاوڕێیه‌تی ئه‌وه‌یه ئه‌بێت له پێشا خۆمان هاوڕێیه‌تی ده‌ربڕین .
*به‌رده‌وام له ئێستا ئاسوده‌یی خۆت به‌ده‌ست بێنهئهوكات له داهاتوشدا ئاسودهئهبیت.
*هه‌ڵه‌كردن تهجوروبهیهكه به‌ڵام به‌رده‌وامی له‌سه‌ری گێژاوه.
*به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ ئه‌و كه‌سه‌یه كه كه‌سانی دی ئاسوده‌بكات .
*هه‌میشه دوژمنه‌كانت ببه‌خشه ، چون هیچ شتێك به‌قه‌ت به‌خشین ناڕه‌حه‌تیان ناكات.
*له مردن مه‌ترسه ،، له‌وه بترسه كه بمریت و حازرنهبیت بۆ دیداری خالق.
*هه‌ڵه كردن به‌شێكه له ژیان ،كهواتهكاتی خۆت به‌فێرۆ مه‌ده له‌به‌ر خاتری هه‌ڵه كانت خۆت بێتاقه‌ت بكه‌یت.
*ڕاستگۆیی بكه یه‌كه‌م هه‌نگاوی به‌رده‌وامیت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاسوده‌یی .
*ڕقت له تاوان بێته‌وه ، نه‌ك له تاوان بار.
*چێژ له ژیانی خۆت ببینه ،، بێ ئه‌وه‌ی بیر له ژیانی كه‌سێكی دی بكه‌یته‌وه .
*دوو شتت هه‌رگیز له‌بیر نه‌چێت : خوای گه‌وره و ڕۆژی دوایی .
*دوشت له بیر خۆت به‌ره‌وه : چاکه کردنت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ، خراپه‌ی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵت
[/size]