1

بابه‌ت: به‌رشلۆنه‌ باشترین یـانه‌ی جیهـانه‌

یه‌كیتی تۆپی پێ مێژوو و ئاماره‌كان ناو باشترین یانه‌ كانی جیهانی بلاو كرده‌وه‌ كه‌تـێدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ سـه‌روی رێزبه‌ندی گرتووه‌ و باشترین یانه‌ی جیهانه‌

دووای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بوه‌ پـاڵه‌وانه‌ی خولی یانه‌پـاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌و یانه‌یه‌ به‌باشترین یانه‌ی جیهان ده‌ست نیشان كرا له‌لایان یه‌كیتی تۆپی پێ مێژوو و ئاماره‌كان ، پله‌ی دووه‌میش یانه‌ی ریال مه‌دریده‌ ، پله‌ی سێیه‌میش یانه‌ی پۆرتۆی پرتوگالی بوو ، پله‌ی چواره‌م مانشسته‌ریونایتد ، پله‌ی پێنجه‌م یانه‌ی مانشسته‌رسیتی بوو

newline-sport

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: به‌رشلۆنه‌ باشترین یـانه‌ی جیهـانه‌

منیش ده‌ڵێم له‌ ئێستادا به‌رشلۆنه‌ بێ ڕکابه‌ر باشترینه‌.

ده‌ستت خۆش بێت کاک سانی.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: به‌رشلۆنه‌ باشترین یـانه‌ی جیهـانه‌

بله ى دووةميش هةرباشه دةست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4 (دەستکاری کراوە: Rawan_Sherwani 2011-06-02 21:57:35)

وه‌ڵام: به‌رشلۆنه‌ باشترین یـانه‌ی جیهـانه‌

کاک سانی ئەکرێ سەرچاوەی بابەت بە ئینگلیزی دابنێی یان مالپەڕی فیفا کە ئەم بابەتەی بلاو کردبێتەوە، تا ٢ ڕۆژ بەر لە ئێستا ڕیال مەدرید باشترین یانەی ١٠٠ سالی ڕابردوو بوو! چۆن بە ٢ ڕۆژ بەڕشلۆنە جێگەی دەگرێتەوە؟!! خۆ ئەگەر سەیر بکەین تا ئەمڕۆش لە پار سالەوە باشترین یانە ئێنتەر میلانە! جا بۆ ماوەی ١٠ سالی ڕابردوو زۆر ڕاستە بەڕشلۆنە باشترین یانەیە. بەلام من بڕوام بەم هەوالە نیە. زۆر لە مێژە ڵێژنەی ئامار و مێژوو لە یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ڕیال مەدریدی بە باشترین یانە داناوە.

تەنها سەیرێکی ئەم لینکە بکە و باشترین یانەی ١٠٠ سالی ڕابردوو ببینە بەڕشلۆنە چوارەمە!
سەیری دووەم یانە بکە و خالەکانی لەگەل ڕیال مەردیدی یەکەم ؟ هێشتا زۆر زۆر ماوە یانەیەک ببێتە منافسەی ڕیال نەک پێش بکەوێت!
http://en.wikipedia.org/wiki/FIFA_Clubs … th_Century

بژین.

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

5

Rawan_Sherwani نووسی:

كاك ره‌وان من نه‌م ووتوه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ باشتریان یانه‌ی جیهانه‌ له‌ 100 ساڵی رابردوو

من ئاماژه‌م به‌وه‌ داوه‌ كه‌وا دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ خولی ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێنا به‌ باشترین یانه‌ی جیهان ده‌ست نیشان كرا

له‌گه‌ڵ رێزم بـۆت كاكه‌ ره‌وه‌ن گیان

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

6 (دەستکاری کراوە: Rawan_Sherwani 2011-06-03 05:14:13)

وه‌ڵام: به‌رشلۆنه‌ باشترین یـانه‌ی جیهـانه‌

دووای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بوه‌ پـاڵه‌وانه‌ی خولی یانه‌پـاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌و یانه‌یه‌ به‌باشترین یانه‌ی جیهان ده‌ست نیشان كرا له‌لایان یه‌كیتی تۆپی پێ مێژوو و ئاماره‌كان

لێژنەی ئامار و مێژوو  تەنها باشترین یانەی سالانی ڕابردوو دیاری دەکات نەک ئێستا. بژیت.

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

7

وه‌ڵام: به‌رشلۆنه‌ باشترین یـانه‌ی جیهـانه‌

Rawan_Sherwani نووسی:

دووای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بوه‌ پـاڵه‌وانه‌ی خولی یانه‌پـاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌و یانه‌یه‌ به‌باشترین یانه‌ی جیهان ده‌ست نیشان كرا له‌لایان یه‌كیتی تۆپی پێ مێژوو و ئاماره‌كان

لێژنەی ئامار و مێژوو  تەنها باشترین یانەی سالانی ڕابردوو دیاری دەکات نەک ئێستا. بژیت.

كاك ره‌وان مه‌رج نیه‌ ئیلا ساڵانی رابردوو بڵاو بكاته‌وه‌

من ئه‌م هه‌واڵه‌م له‌ سایته‌ عاره‌بیه‌كانه‌وه‌ وه‌رم گرتووه‌

فه‌رموو بیبینه‌ له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌

http://www.kooora.com/?n=110737