بابهت: لە ناو مەیخانەى کام ئەهریمەنداى
[size=24][center]لەو ڕۆژەى لە تۆ دوورم دەرگاى دڵم لەسەر تۆو
دەرگاى تەمەنم لەسەر مەرگ کردۆتە سەر پشت
نازانم ئێستا لەسەر بەرماڵى کام جەللاددا
نوێژى تەنیایی دەکەى
لە ناو مەیخانەى کام ئەهریمەنداى ؟
تاوانبارم مەکە
بەوەى کە خۆرم فێر کرد پاشماوەى ڕوناکییەکانى تۆ کۆ بکاتەوە
بەوەى کە مانگم فێر کرد شەوان لەسەر سەرینەکەت بنوێ
دەى بەهەشتى گەڕانەوەتم پێ ببەخشە
زیاتر لە بەشى خۆم سوتام لە دۆزەخى چاوەڕوانیت
بگەڕێوە ئەى شیرینتر لە ئەو سێوەى ئادەم بەهەشتى پێ فرۆشت
لە دوورى تۆ هەناسەم لە سێدارە دەدەن
خۆرم لێ دەشارنەوەو مانگم لێ دەفڕێنن
ژورەکەیان پڕکردم لە بۆنى مەرگ
ئەى خاوەنى وەرزى دڵڕەقى
بگەڕێوەو دیسانەوە فێرم بکە
چۆن لەسەر شەقامەکانى بەختەوەرى گۆرانى بۆ ژیان بڵێم
دیسان شانم بکە بە شارى پەپولە
فریشتەکان فێر بکە تاڵانم بکەن لە مردن
واتەمەنم هەڕاج بوو لەبەردەم ڕۆژگارەکانى دوریت
ئاگرى فیراق سوتاندمى
بگەڕێوە بەسەر دەمارەکانمدا گوناهەکانت هەڵواسە
بگەڕێوەو ئەستێرەکان ئاشت بکەوە
کەى ئەم زریانى فرمێسکەم تۆزى دوریت ڕادەماڵێ
وا تەنیایش لێم بێزار بوو
تەنها تۆى کە دەزانى بە کام تیرە شوشەى ئازارم دەشکێنى
من بە کلیلى دوعاکانم دەرگاى بەهەشت لەسەر تۆ دەکەمەوە
دە تۆش بە دۆزەخى خەندەیەکت بمسوتێنە
بە یادى کانى چاوانت هەزاران جار دەریا شەڕانگێزییەکانم ماچ کردوە
هەموو شەوێ لە کەناسەکانى عەشقت دەپاڕێمەوە
تا خەونە تاڵەکانى تۆ ببەخشن بە من
ڕەشەبایەک نەما دەستى ماچ نەکەم
تا یادەوەرییەکانى زوڵفی تۆم بۆ بگێڕێتەوە
لەئەم زەماوەندى عەشقا تەنها من شیوەن دەگێڕم
سینەم پڕیەتى لە پێکەنینى دڵ شکاو
شارى گریانم ئاوەدان کردۆتەوە
تابوتەکانى پایز پڕ بوون لە گەڵا ڕێزانى تەمەنى من
کە مانگى ڕوخسارت ون بوو ئەستێرەکانى بەختى منیش کوژانەوە
باڵندە نەغمە خۆشەکان ناتوانن بگەنە لوتکەى خەمى من
بگەڕێوە ئەى بارانى ڕۆحى تینوم
ئەى بارانى وەرزى بێ بارانى دڵم
لە ناو زیندانى نائومێدى دەرم بێنەو لە ناو زیندانى خەیاڵێکتا دیلم بکە
بۆ مژدەیەکى هاتنەوەت لەبەردەم
فاڵچیە ڕوو ڕوشەکاندا سەرى خۆم سپی کرد
بگەڕێوە لەبەر چاوى ئەلبومەکەى ڕابردومان ئابڕوم نەما
ئێستا لە دوورى تۆ خەونى موعتادەکان بە ئازارى دورى تەفسیر دەکەم
من ناتوانم ئەم هەموو مردنە لە دڵم دوور بخەمەوە
گەردونێ چاوەڕوانى چۆن لە ناو چاوەکانمدا جێگەى دەبێتەوە
شەوێ وەرەو پێم بڵێ سڵاو
سڵاو ئەى ئەو کەسەى دۆزەخ بۆ تاوانى بێدارییەکانت کەمە
سڵاو ئەى سەماکەرى ناو شانۆى چارە نوسە ڕەشەکان
ئەى ئەو کەسەى کە لە ناو پێکەنینەکانتا خوێن دیارە
ئەى خۆشەویسترین هاوڕێی پاسەوانەکانى نا ئومێدى
ئەى پەڵە هەورى ئەو ئاسمانەى گوناهى لێوە دەبارێ
ئەى تیرى دەستى ئەو ڕاوچیانەى کە ڕاوى ژیان دەکەن
ئەى ئەو کەسەى کە بارانیش لێت توڕەیە
ئەى بەرزترین درەختى دارستانە نەخۆشەکان
با منیش پێت بڵێم سڵاو
سڵاو ئەى هاوڕێى فریشتە
ئەى شەرمەزار کەرى خۆر
ئەى ئەو کەسەى سەر زارت پڕە لە شیعرى پێگەیوو
ئەوەى کە پەلکە زێڕینە سواڵی جوانیت لێ دەکا
ئەو کەسەى لە جنسی پەریو بەفریت
ئەوەى کە هیچ ئاوێنەیەک ناتوانێ جوانیت نیشاندا
شەوێ وەرە گوێ لە تکاکانم بگرە
با پیت بڵێم بگەڕێوەو ئەم چیرۆکە حەزینەى من
بە خەندەیەک تەواو بکە
ڕۆژم لە ناو مەچەکى شەودا بێنە دەر
بەر لە جوت بونى هەورو چاوم بگەڕێوە
بەر لەوەى شەرابى مەرگ مەستم بکا
بەر لەوەى بە گۆرانیە سەرابیەکان فریوم بدەن
بە دەنگە ئەفسوناوییەکەت پڕم بکە لە گەشبینى
بەر لەوەى لەبەر ناڵەى جەرگما بە بێ دەنگییەکەوە بمرم
بگەڕێًوە با چاوانم لێوان لێو بێ لە وێنەى تۆ
بگەڕێوەو بە نیگایەکت بم کوژە
بم کوژە
بم کوژە
بم کوژە[/center]
ئارام عبدالڵە[/size]