بابه‌ت: له‌دایكبوونێكی ناوازه . . .
نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ویلایه‌تی فیلادلفیا، حاڵه‌تێكی ناوازه‌ی له‌دایكبوونی به‌خۆوه بینی، به‌له‌دایكبوونی شه‌ش جمك له‌یه‌ك كاتدا.
ڕۆژنامه‌ی (فیلادلفیا ئینكوایر)ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، له‌نه‌خۆشخانه‌ی (ئه‌بی نیگتۆن میمۆڕیال) له‌ناوچه‌ی مۆنتیگۆمری سه‌ر به‌ویلایه‌تی فیلا دلفیا، ژنێك شه‌ش منداڵی به‌سكێك بووه، ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگه‌ی گرنگی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و ویلایهتهش، له‌دایكبوونی شه‌ش منداڵه‌كه نییه، به‌ڵكو گرنگیه‌كه له‌وه‌دایه كه شه‌ش منداڵه‌كه سیانیان كچه‌و سیانه‌كه‌ی تریشیان كوڕه، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره حاڵه‌تی له‌وجۆره ڕووبدات.
(لیندا میلوا) وته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌كه ڕایگه‌یاند، شه‌ش منداڵه‌كه ته‌ندروستیان باشه‌و هیچ گرفتێكیان نییه.
به‌پێی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان، له‌ئه‌مریكا له‌ساڵی (2008)دا له‌نێوان (3.200.000) سێ ملیۆن دووسه‌د هه‌زار حاڵه‌تی له‌دایكبوون، ته‌نها (46) چل‌و شه‌ش حاڵه‌تی له‌دایكبوونی دووانه‌یی تۆماركراوه.
س:R.Nawxo
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !