بابه‌ت: ڕه‌زیلترین پیاو له‌جیهاندا . . .!
(لوان باتله‌ر)ی به‌ریتانی به‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی جیهان داده‌نرێت، كه نمونه‌ی له‌سه‌ر بهێنرێته‌وه بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی پاره‌و ڕه‌زیلی له‌ژیاندا !
ئه‌و كه‌سانه‌ی عاشقی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ن خۆیان بهڕهزیل وه‌سف ناكه‌ن، له‌وانه لوان باتله‌ر یه‌ك كیسی چای سه‌فه‌ری، كه بۆ یه‌ك كوپ چا به‌كاردێت ئه‌و سێ‌جار به‌كاریده‌هێنێته‌وه.
باتله‌ر ماوه‌ی هه‌شت ساڵه یه‌ك كراس له‌به‌رده‌كات، جوتێك پێڵاوی دڕاویش بۆ ماڵه‌وه‌و گهڕانو شوێن كاره‌كه‌ی لهپێدهكات، ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌مجار بینیویانه بیریان نایه‌ت چی له‌به‌ردابووه.
سه‌رباری خواستی بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی پاره باتله‌ر وتی:"ئه‌وه ڕێگریم لێناكاتو ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێناوه‌و حه‌وت منداڵیشم هه‌یه‌و یه‌كێكیشیان له‌زانكۆ ده‌خوێنێت".
ساڵانه باتله‌ر زیاتر له (32،000) سی‌و دوو هه‌زار دۆلار پاشه‌كه‌وت ده‌كات، خۆی ماڵ خاوێنده‌كاته‌وه، بهگسكێكی بچوك، كه كچه ته‌مه‌ن (18) هه‌ژده ساڵه‌كه‌ی به‌دیاری له‌ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا وه‌ریگرتووه‌و تا ئێستاش به‌تازه‌یی هێشتویهتییهوهو ڕه‌نگه په‌مه‌ییه‌كه‌ی نه‌گۆڕاوه.
ئه‌و پیاوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئامێره له‌كار كه‌وتووه‌كان له‌ناو نابات‌و ده‌ڵێت :"له‌وانه‌یه ڕۆژێك جیهان بگاته داهێنانێك ئه‌و كه‌لوپه‌له له‌كار كه‌وتوانه بگه‌ڕێنێته‌وه ژیان".
باتله‌ر بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی گه‌وره‌بوون ژنێكی دیكه بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ئێستاوه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ ئه‌و ڕۆژه به‌مه‌رجێك ڕێوڕه‌سمی ژنهێنانه‌كه‌ی له (726) حه‌وت سه‌دوو بیست‌و شه‌ش دۆلار زیاتری تێنه‌چێت!!
س:R.Nawxo
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !