1

بابه‌ت: چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌

[right][size=16]

مرۆڤێک که‌ حه‌قی ده‌ربڕینی بیر و بۆچونه‌کانی نه‌بێت ، به‌ مرۆڤێکی زیندوو له‌ قه‌ڵه‌م نادرێت ، ( شاڕل دومونتسکی)

بهێڵن هه‌رکه‌سێک به‌ باوه‌ر و بیر و ئاره‌ز و خوێندنه‌وه‌و زانیاری خۆیه‌وه‌ بڕیار بدات ، نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ که‌سێکی طوطی ئاسا بێت و وته‌ی که‌سانی تر دوباره‌ بکاته‌وه‌ . (دێلگارنگی)

هه‌رگیز بیر له‌وه‌ مه‌که‌ره‌وه‌ که‌ چۆن له‌به‌رامبه‌ر ناخۆشیه‌ک که‌ هێشتا ڕووی نه‌داوه‌ ، چۆن خه‌مباری ده‌ربخه‌یت . (نادر ئیبراهیم)

مرۆڤ به‌ مانه‌وه‌ی له‌ هه‌رشوێنێک عاده‌تی پێوه‌ی ئه‌گرێت وه‌ له‌ دوایدا به‌جێهێشتنی ئه‌و شوێنه‌  سه‌خته بۆی ، جۆری بیرکردنه‌وه‌شی دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌بێته‌ عاده‌ت بۆی‌ له‌ دوایدا گۆڕینی  سه‌خته‌ بۆی .( جان ئاشتیانبک)

گومانی خراپ له‌ هزری مرۆڤدا وه‌ک بوونی شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌یه‌ له‌ ناو باڵنده‌کاندا، هه‌موو کاتێک له‌گه‌ڵ نه‌مانی ڕوناکی و ده‌رکه‌وتنی تاریکیدا دێته‌ ده‌رو باڵ ڕائه‌وه‌شێنێت . ( فرانسیس بیکن)

به‌ زووی ڕۆژگاری ڕه‌خنه‌ و دۆزینه‌وه‌ی که‌م و کوڕی کۆتایی دێت به‌ هۆی پێشکه‌وتنی مه‌ده‌نیه‌ت ،ئازادی بیرکردنه‌وه‌یه‌که‌ به‌ ته‌واوی مانا له‌ جیهاندا حوکم ده‌کات ، وه‌ هه‌موو که‌س ئه‌توانێت به‌ دڵی خۆی و به‌ فه‌لسه‌فه‌ی خۆی بونی خۆی ببینێت .( گۆته‌)

به‌ قورسی ئه‌توانین له‌ نێوان مێشکی بیرمه‌نده‌کانی جیهاندا ، که‌سێک بدۆزینه‌وه‌ که‌ خاوه‌نی جۆرێک له‌ فکره‌ و هه‌ستی ئاینی تایبه‌ت به‌ خۆی نه‌بێت ؛ ئه‌م ئاین و بۆچونه‌ش له‌گه‌ڵ که‌سانی ئاسایی جیاوازی هه‌یه‌ . ( ئه‌نیشتاین)

به‌رێوبه‌رانێکی کارا له‌ کاتی ئێستادا له‌ ژیاندا هه‌ن به‌ڵام هه‌مووکات له‌ بیری داهاتوودان .( ئالهیز)

ئه‌وه‌ی که‌ بیر له‌ دواڕۆژ ناکاته‌وه‌ ، ئه‌وا دواڕۆژ بۆی ئه‌بێت به‌ خه‌م و گیرۆده‌ی ئه‌کات .( کنفوسیوس)

له‌ نێوان هه‌موو خه‌ڵکدا ته‌نها له‌ به‌شی عه‌قڵ ڕازین ،چونکه‌ هه‌موو که‌س خۆی به‌ عاقڵ ده‌زانێت .(دکارت)

که‌سێک که‌ ته‌نها بیر له‌ تێرکردنی سکی ده‌کاته‌وه‌ ، ئه‌وا عه‌قلی به‌ برسێتی جێهێشتووه‌ .( وته‌ی صینی )

له‌ بیرت بێت ئه‌و که‌سه‌ی به‌رامبه‌رته‌ ، سه‌دجار زیاتر بیر له‌ فکره‌و گومانه‌کان و ئاره‌زوه‌کانی خۆی ئه‌کاته‌وه‌ تا بیر له‌ بیرو گومانی تۆ بکاته‌وه‌ ،( پتیاگور)
وه‌ک به‌شێکی که‌م له‌ خه‌ڵک بیر بکه‌ره‌وه‌  و  وه‌ک به‌شێکی زۆری خه‌ڵک قسه‌کانت بکه‌ .( نه‌ناسراو)

بڕوام وایه‌ هه‌ر مرۆڤێک ته‌نها 15 خوله‌ک بیر له‌ ڕیکخستنی ژیانی خۆی بکاته‌وه‌و بۆ چاکسازی ، ئه‌وا هه‌موو مانگێکی ژیانی له‌ مانگی پێشوتر خۆشتر و باشتر ده‌بێت .( فرانسوا ڤوڵتر)[/size][/right]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌

دةست خوش وته ى جوانن هةربزيت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌

یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت هه‌میشه‌ خۆش بێت
بابه‌تێكی پرگه‌وهه‌ری به‌نرخ بوو بژیت ئه‌زیزم...

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

4

وه‌ڵام: چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌

ياس نووسی:

یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت هه‌میشه‌ خۆش بێت
بابه‌تێكی پرگه‌وهه‌ری به‌نرخ بوو بژیت ئه‌زیزم...

سوباس دلةكةم بو توش

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

5

وه‌ڵام: چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌

دةستةكانت هةر ساخ بيت هةر سةركةوتوبيت

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

6

وه‌ڵام: چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌

dast xosh

خودایە کەس بەکەس ئاشنا نەکەیت
کەئاشنات کرد لەیەکیان نەکەیت

http://www.kurdupload.com/images/4mKS1307176147/13035633161.jpg

7

وه‌ڵام: چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌

dast xosh swed baxsh bo aswda bet

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

8

وه‌ڵام: چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌

SAWSAN نووسی:

dast xosh swed baxsh bo aswda bet

dlxoshm  ka  sude  habuwa  bo janabtan:)

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

9

وه‌ڵام: چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌

ahmad...H... نووسی:

دةستةكانت هةر ساخ بيت هةر سةركةوتوبيت

tosh sarkawto bet

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg