بابه‌ت: پێش ێەوەی جل و بەرگ بکڕی ێاگاداربە بزانە چی لەسەر نووسراوە!
[size=24] سەرەتا سڵاو[/size]
[size=16]به‌هۆى والاَكردنى بازارِهكان بهرِووى وولاتانى ئه‌ورووپیدا جۆره‌ها شتومه‌ك وكهڵوپهل هاورده‌ى ووڵاتانى رۆژههلاَت دهكرى، بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى كه ئایه تا چه‌نده ئه‌و كالاَیانه بۆ كۆمهڵكایهكى ئیسلامى ده‌شێن!
زۆر جار له كاتی كرِینى جل و به‌رگدا هه‌ندێك نووسراو به‌رچاو ده‌كه‌ویت كه به‌شێوازى جۆراو جۆر له‌سه‌رى نووسراوه ، ههندى له‌و نوسراوانه ماناى ناشیاو و خراپیان له‌خۆ گرتووه ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه له‌سه‌ر جلى ئافره‌تان و گه‌نجانى هه‌رزه‌كاردا ده‌نووسرێن ، ده‌توانم بڵێم ده‌ستێكى رِهشی ناحه‌زانى ئیسلامی تێدایه تا گه‌نجان و ئافره‌تان به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رن و نووقمى گێژاوى سێكسیان بكه‌ن، بۆیه هه‌ر تاكێكى مسوڵمان ده‌بی وریا بێت رِهواج به‌و جل و به‌رگانه نه‌دات و به‌هیچ شێوازیك نه‌یان كرِێت، چونكه وه‌ك ووتمان ماناى نادروستى تێدایه كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ئاینمان و نه‌ریتى جوانى گه‌له‌كه‌مان ناگونجێت ، بگره له‌وانه‌یه زۆرێك لهوكهسانهشى كه ئه‌و پۆشاكانه ده‌پۆشن گه‌ر بزانن چ مانایه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت دڵنیام زۆرێكیان بهبهلاشیشى ناكرن.
ده‌لێن پیاوێكى بیانى كه‌سێكى عه‌ره‌ب رِادهگرێت كه مندالێكى له‌گه‌ڵدایه، پرسیارى لێده‌كات ده‌ڵێ ئه‌و منداڵه نرخى چه‌نده ؟ كابراى عه‌ره‌بیش سه‌رى سوورِدهمێنێت بۆ ئه‌م كابرا بیانیه ئه‌م پرسیاره‌ى ئاراسته ده‌كات، كه‌ى مندال بۆ فرۆشتن بووه! بۆیه ده‌پرسێ بۆ ئه‌م پرسیاره‌ت لێ كردم؟ كابراى بیانى ده‌ڵێ: چونكه ئه‌و منداڵه له‌سه‌ر جله‌كه‌ى نووسراوه
(Baby For Sale)
واته ئه‌م منداڵه بۆ فرۆشتن، هه‌ڵبه‌ته هه‌مووانیش ده‌زانیین زۆرجار مندال له ئه‌وروپا بۆ چى ده‌فرۆشرێ، بۆیه به‌پێویستى ده‌زانم تاكى مسولمان ووریا بكرێته‌وه پاشان هه‌موو باوكێك به‌ئه‌ندازه‌ى لێزانین و تواناى خۆی منداڵه‌كانى له كرِینى و له‌به‌ر كردنى ئه‌و جۆره پۆشاكانه ئاگاداربكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش ههندى له‌و ووشانه‌ن كه له‌سه‌ر پۆشاك و جل و به‌رگ ده‌نووسرێن ، به‌و هیوایه‌ى كه هه‌موولایه‌ك به‌رچاو رِوون بی.
من جوله‌كه‌م Im Jewish
ماچم بكه Kiss me
من ئاماده‌ى په‌یوه‌ندى سێكسیم Im ready for sexual affair
بمبه له‌گه‌ل خۆت Take me
گاور Christianity
زیناكار Whore
شوینم كه‌وه Follow me
جه‌ژنى مه‌سیح Christmas
ئاره‌زووى سێكسی به‌هێز Lusts
بمكره Buy me
پێكێك له‌شه‌رابى سه‌رخۆش كه‌ر Dram
به‌رازى مێیینه Sow
رِووت Nude
زۆل Base-born
به‌راز – ئافره‌تى خراپكار Pig
ئینجیل Bible
زایۆنى Zion
نێربازى Eccentricity
سووك و بی نرخ Vice
كه‌نیسه Church
سه‌ما كه‌رى مه‌لهه Chorus girl
قه‌شه Vicar
ئافره‌تێكى بهدرِهوشت Vixen
خوداى خۆشه‌ویستى لاى رۆمان Cupid
گۆشتی به‌راز Pork
زیناكار Adulterer
زینا Adultery
ئه‌نجام ده‌رى سیحر Charm
كاهینى هیندۆسی Brahman
قه‌شه Saint
په‌رستگه‌ى جووله‌كه Synagogue
خراپه‌كار Bawdy
ماسۆنى Mason
تێبینى : ئه‌م ووشانه له هه‌ندێك سایته‌كاندا وه‌رگیراوه.
سەرچاوە : لە فەیسبووک وەرمگرتووە [/size]