بابه‌ت: چۆن ده‌توانم فێری لێبوورده‌یی ببم؟
لێبوردن ئه‌و بۆنه خۆشه‌یه كه له گوڵه وه‌ن...هوشه ده‌رده‌چێت، هه‌رچه‌نده بای به‌هێز و توندیش هه‌بێت
هه‌ندێكجار وا رووده‌دات دوو كه‌س له یه‌كتر تووڕه ده‌بن و هه‌ره‌یه‌كه‌یان خۆی له‌سه‌ر هه‌ق و ئه‌ویتر به ناهه‌ق داده‌نێت، بۆیه هیچیان ئاماده‌نین داوای لێبووردن له ئه‌ویتر بكه‌ن، (به‌م پێیه‌ش داوای لێبووردن مانای ئه‌وه‌یه من هه‌ڵه‌م)، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی تره له‌و هه‌ڵانه‌ی ئێمه رۆژانه دووچاریان ده‌بینه‌وه. ده‌بێت ئێمه بزانین، كه داوای لێبووردن هه‌موو كات مانای هه‌ڵه‌كردن ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو داوای لێبووردن مانای وایه تۆ ئاماده‌ی له شوێنی كرده‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر رهفتارێكداو له‌هه‌ر كه‌سێكدا رووبدات، خۆشه‌ویستی بڕوێنێت. زۆرجاران ئێمه داوی لێبووردن له كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین، له كاتێكدا هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌رمان كردووه! ئێمه بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ین؟ ئه‌م لێبووردنه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێمه دڵگرانین به‌وه‌ی ئه‌ومان خستۆته هه‌ڵوێستێكی شهرمهزارانهو وامان لێكردووه داوای لێبووردنمان لێبكات! واته داوای لێبووردن ده‌كه‌ین، كه وامان كردووه ئه‌و داوای لێبووردن بكات! كه‌واته داوای لێبووردن بكه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆش له‌سه‌ر هه‌ق بوویت، له هه‌مان كاتدا ده‌توانیت له‌گه‌ڵ داوای لێبووردنت، نه‌رمه گله‌ییه‌ك له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت، كه‌وا ئه‌و به ره‌فتاره‌كه‌ی هه‌ستی تۆی بریندار كردووه، له هه‌مان كاتدا رای خۆت به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نه، كه بۆچی تۆ له‌سه‌ر هه‌قیت، چونكه ره‌نگه تۆش رهفتارێكت به‌رامبه‌ر ئه‌و كردبێت و هه‌ستی ئه‌وت بریندار كردبێت، له هه‌موو بارێكدا ده‌بێت هه‌ردووكتان ئه‌و راستیه بزانن كه بۆ ئه‌وه گله‌یی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه داوای لێبووردن له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن، كه یه‌كترتان خۆش ده‌وێت. بۆیه من ئامۆژگاریم بۆ تۆ ئه‌وه‌یه كه تۆ به لێبووردن به‌رز ده‌بیته‌وه، چ وه‌ك داوای لێبووردن یان قبوڵكردنی لێبووردن