بابه‌ت: باشترین كاته‌كانی ئاو خواردنه‌وه . . .
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه ئاماژه به‌كاته گرنگه‌كانی ئاوخواردنه‌وه ده‌كات، توێژه‌ره‌وانیش چه‌ند كاتێكی گونجاویان ده‌ستنیشان كردووه بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو، كه ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌و بكرێت، دوو هێنده‌ی كاته‌كانی تر، سوود به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
خواردنه‌وه‌ی دوو په‌رداخ ئاو، ڕاسته‌وخۆ دوای له‌خه‌و هه‌ستان، سوڕی خوێن چالاك ده‌كات.
به‌وته‌ی توێژه‌ره‌كان، نیو كاتژمێر پێش هه‌ر ژه‌مه خۆراكێكیش، خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ ئاو، یارمه‌تیی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌دات، بۆ زوو هه‌رسكردنی خۆراك.
خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ ئاو، پێش خۆشۆردن، فشاری خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
پێش نوستنیش، خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ ئاو، به‌دوورت ده‌كات لهجهڵتهو زه‌بحه‌ی دڵ.
س:nabaalyawm
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !