بابه‌ت: هه‌ولێر و دهۆك رووبهرِووی بیرسیبۆرای ئهندنووسی وه‌حداتی ئوردنی ده‌بنه‌وه
هه‌شتی جامی یه‌كێتی ئاسیا .. هه‌ولێر و دهۆك رووبهرِووی بیرسیبۆرای ئهندنووسی وه‌حداتی ئوردنی ده‌بنه‌وه
هه‌ولێر – 7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ (PNA) – ئهمرِۆ (سێشه‌ممه) 7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ، له پایته‌ختی مالیزیا تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شته‌می جامی یه‌كێتی ئاسیا به‌رێوه‌چوو، كه تیاییدا هه‌ردوو نوێنه‌ری كوردستان و عێراق له‌م تیروپشكه به‌شدار بوون.
له‌م قۆناغه یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌رووی یانه‌ی بیرسیبۆرا جابۆرا ئهندنووسی یاری ده‌كات و یانه‌ی دهۆك رووبه‌رووی یانه‌ی وه‌حداتی ئوردنی بووه و یانه‌ی تشۆنبۆری تایلاندی میوانداری یانه‌ی ناساف ئۆزباكستان ده‌كات و یانه‌ی كوێتی كوێتی میوانداری یانه‌ی موانگ سوانگ یۆنایتد-ی تایلاند-ی ده‌كات.
خشته‌ی تیروپشكه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو:
1- بیرسیبۆرا جابۆرا ئه‌ندنوسیا – هه‌ولێر.
2- تشۆنبۆری تایلاند – ناساف ئۆزباكستان.
3- كوێت كوێتی – موانگ سوانگ یۆنایتد تایلاند.
4- وه‌حدات ئوردن – دهۆك.
قۆناغی پێش كۆتایی:
1- براوه‌ی یاری ژماره دوو – براوه‌ی یاری ژماره چوار.
2- براوه‌ی یاری ژماره یه‌ك – براوه‌ی یاری ژماره سێ.
یاری كۆتایی : 1- براوه‌ی یاری ژماره یه‌ك – براوه‌ی یاری ژماره دوو.
جێگه‌ی باسه یارییه‌كانی چوونی قۆناغی هه‌شت له 13ی ئه‌یلول/ سبتمبر به‌رێوه ده‌چێت و یارییه‌كانی هاتن له 27ی هه‌مان مانگ بهرِێوهدهچێت.قۆناغی
[/center]