بابه‌ت: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: نوێژ بكه و خۆت له نه‌خۆشی هه‌ستیاری رزگار بكه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: نوێژ بكه و خۆت له نه‌خۆشی هه‌ستیاری رزگار بكه
دوورگه- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئه‌و راستییه‌ی ده‌رخستووه كه نوێژكردن ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ئامێری به‌رگری مرۆڤ له‌دژی نه‌خۆشی هه‌ستیاری. لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكێكی میسری به‌ناوی (دكتۆر سه‌میر خضر) مامۆستای كۆلێژی پزیشكیسهر به زانكۆی (طه‌نطا) ئه‌نجامدراوه..ئه‌م پزیشكه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ركوع و سوجده‌كانی نوێژ و وه‌ستان له نوێژدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه غوده‌ی تایبه‌ت به ده‌رهاوێشتنی مادده‌ی (كۆرتیزۆن) له له‌شدا هاوسه‌نگ بێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه نوێژخوێن هێمن و ئارام بێته‌وه و فشاری خوێنیش له‌گه‌ڵیدا داده‌به‌زێت و لێدانی دڵیشی ئاسایی ده‌بێته‌وه.. ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێژخوێنه‌ش نه‌خۆشی هه‌ستیاری (حه‌ساسیه‌ی) هه‌بێت ئه‌وه به‌هۆی نوێژكردنهوه چاره‌سه‌ر ده‌بێت. شایانی باسه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له رۆژنامه‌ی (ئه‌هرام)ی میسریدا بڵاوكراوه‌ته‌وه
دوركه