بابه‌ت: به‌هـــانه مـــههێــنهرهوه
[right][size=16]
ساده‌ترین ڕێگا بۆ نه‌گۆڕان ، به‌هانه هێنانه‌وه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنی که پێویست نییه ڕاهێنانه‌کانی به‌رز کردنه‌وه باوه‌ڕ بهخۆبونت ئه‌نجام بده‌ی ، ئه‌توانی ئه‌وه‌نده به‌هانه بهێنیته‌وه که‌بۆت ناژمێریهت.
ساده‌ترین و باوترین به‌هانه که‌ئه‌توانێ له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر گۆڕانێک دا بهێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه: من هه‌ر له‌خۆم دا وام ! من به‌م جۆره گه‌وره بووم ! و ... هتد یان من زۆرجار ویستومه بگۆڕێم به‌ڵام نه‌کراوه.
تایبه‌ت مه‌ندییه باشه‌کان هه‌موویان به‌ده‌ست هاتوون ، باوهڕبهخۆبونیش ، تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی به‌ده‌ست هاتووه، ئه‌گه‌ر تۆ وابیر ئه‌که‌یته‌وه هه‌ندێ که‌س له‌خۆیانه‌وه ، باوه‌ڕبه‌خۆبوونی به‌رزیان هه‌یه ، زۆر لهههڵهدایت باوه‌ڕ به‌خۆبوون ، له‌مناڵی دا زیاتر له‌لایه‌ن خێزان و ماڵه‌وه و دواتر هه‌مووی له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ، به‌ده‌ست دێت و گه‌شه ئه‌کات.
تۆ ئێستا ئه‌توانی به‌ئاسانی ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی له‌خۆت دا په‌روه‌رده بکه‌یت له‌ماوه‌یه‌کی کورت دا.
باوه‌ڕبه‌خۆبوون تایبه‌ت مه‌ندی زۆر باشه ئێمه‌و چوارده‌ورمان هه‌میشه ئه‌و که‌سانه ستایش ئه‌که‌ن که باوه‌ڕ به‌خۆبونیان به‌رزه.
له‌بیرت نه‌چێ که هیچ که‌س تایبه‌تمه‌ندیه زاتی و خۆیه‌کان ستایش ناکات ، بۆ نمونه که‌سێ ستایش ناکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاو و گوێ هه‌یه و یا ئه‌توانێ نان بخوات ستایش ، ته‌نیا بۆ ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌یه که مرۆڤ به‌هه‌وڵ و کۆششی زۆر ، له‌خۆیا دروستیان ئه‌کات و گه‌شه‌یان پێ ئه‌دا.
خوێندن زانیاری و خوێندنه‌وه ، ویست و وره و ڕێک و پێکی ڕه‌وشتی به‌رز باوه‌ڕبه‌خۆبون بو تایبه‌ت مه‌ندی له‌م چه‌شنه هه‌میشه جێگه‌ی ستایشن و تۆ زۆر جار ئه‌وه‌ت دیوه.
باوه‌ربه‌خۆبون له‌مناڵی دانیه تۆ له‌مناڵی دا زۆر لاواز و بێ ئیراده‌وه په‌یوه‌ستی به‌که‌سانی تره‌وه، دوای ساڵانێک ورده ورده سه‌ر به‌خۆی وه‌ر ئه‌گری تا له‌سه‌ر پێی خۆت ئه‌وه‌ستێ، باوه‌ر به‌خۆبون بریتیه له‌پشت به‌ستن به‌تواناکانی مێشک و هۆش و جه‌سته، که‌خوا پێیداوی.
که‌وابوو باوه‌ڕبه‌خۆبون په‌یوه‌ندی نیه به چین و بۆماوه‌ییه.
ئه‌گه‌ر تۆ شه‌ست ساڵیش باوه‌ربه‌خۆبونی خۆتت سه‌رکوت کردبێ، ئه‌توانی باوه‌ر به‌خۆبون له‌خۆتا دروست بکه‌ی و گه‌شه‌ی پێبده‌ی.
باوه‌ربه‌خۆبون تایبه‌ت مه‌ندیه‌که، که‌هه‌رکه‌س له‌هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکدا و له‌هه‌ر ته‌مه‌نێک و هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ئه‌توانێ له‌خۆیدا دروستی بکات، له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتوکه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر چه‌شنێک ڕاهێنانه‌کان ئه‌نجام نه‌ده‌ی، ئاگادار به که خه‌ریکی به‌هانه بۆ زه‌ینی خۆت ئه‌هێنیته‌وه.
من به‌و جۆره‌م ، من ناگۆڕێم ، من چیتر دروست نابم ، و ... هتد.
ئه‌میش به‌واتا : ( خۆت به بێ توانا له‌قه‌ڵه‌م دان ).
له‌بیرتان بێت که‌ته‌نیا که‌سانێک خۆیان بێ توانا دائه‌نێن ، که‌ئه‌یانه‌وێ سه‌رنج و به‌زه‌یی خه‌ڵکی بۆ خۆیان ڕاکێشن. به‌هانه مه‌هێنه‌ره‌وه. به‌هانه مه‌گره و هه‌ر ئه‌مرۆ ده‌ست به‌کار به.
به‌هانه هێنانه‌وه باوه‌کان:
١- ته‌ندروستیم ته‌واو نییه.
٢- زۆر زیره‌ک نیم .
٣- زۆر پیر یان زۆر لاوازم.
٤- ئاخر بۆمن جیاوازه.
٥- بێ شانسی وازم لێ ناهێنێت.
ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ت ته‌ندروستیت باش نییه:باسی نه‌خۆشیه‌که‌ت مه‌که، نیگه‌رانی نه‌خۆشیه‌که‌ت مه‌به. شاد به به‌وه‌ی که تا ئه‌و کاته ئه‌و ڕاده‌یش ته‌ندروستی به خۆت بڵێ سوان باشتره له شکان.
ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ت هۆشته :هۆشی خۆت به‌که‌م دامه‌نێ ، له‌باره‌ی هۆشی که‌سانی تره‌وه زیاده ڕۆیی مه‌که دڵنیابه توانای بیرکردنه‌وه گرنگتره له‌توانای له‌بیرکردن بۆچونه‌کانت زۆرگرنگترن لههۆشت .
ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ت ته‌مه‌نته :له‌سه‌ر ته‌مه‌نت گه‌شبین به له‌هه‌ڵه‌کانت به‌باشی سود وه‌رگره. ئه‌گه‌ر پیریت بیر له‌و ته‌مه‌نه‌ی ماوته بکه‌ره‌وه. هه‌ڵه‌کانی داهاتوت بۆ ئه‌و کارانه ته‌رخان بکه که به‌ڕاستی ئهتهوێن.
ئه‌گه‌ر به‌هانه‌کانت خاڵی (٤ و ٥ ) ــه:کاتێ هه‌ر شتێ ته‌نانه‌ت شێتی هه‌وا، هۆیه‌کی هه‌یه . خۆش شانسی و بێ شانسی ئیتر واته چی ؟ هۆکه‌ی بدۆزه‌ره‌وه و هه‌وڵ بده چاره‌ی بکه‌ی.
سه‌رچاوه کتێبی باوه‌ڕ به‌خۆبوون له‌ده ڕۆژدا }[/size][/right]