بابه‌ت: ڕۆناڵدۆ بۆ دواین جار به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیله‌وه بینرا
ه‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له یارییه‌که‌ی دۆستانه‌دا که بۆ ڕێزگرتن له ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی به‌ڕازیل دالیما ڕۆناڵدۆ ڕێکخرابوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ڕۆمانیا ڕوبه‌ڕووی یه‌کبوونه‌وه .. ڕۆناڵدۆی گۆڵکاری یه‌که‌می جامی جیهانیهکان له‌م یارییه‌دا له خوله‌کی ٣٠ تاوه‌کو کۆتایی نیوه‌ی یه‌که‌م له نێو ئاپۆڕه‌ی هه‌زاره‌هان هانده‌رن به‌شداری کرد که سه‌ره‌ڕای زیاده‌ی کێشی له‌شی و هه‌ڵکشانی ته‌مه‌نی هێشتا قاچه ئهفسووناییهکانی له هه‌ر یاریزانیکی تر جیاده‌کرێته‌وه و له دوو ده‌رفه‌تدا نزیک بوو له تۆمارکردنی گۆڵ . دوای کۆتایی هاتنی نیوه‌ی یه‌که‌می یارییه‌که‌ش ڕۆناڵدۆ ماڵئاوایی له هاوڕێکانی و له هانده‌رانی کرد .
یارییه‌که‌ش به سه‌رکه‌وتنی به‌ڕازیل به‌کۆتا هات به گۆڵێکی فرێد له خوله‌کی ٢١ دا