بابه‌ت: گورچیله‌ی ژنه‌که‌ی ده‌دزێت و دهیفرۆشێت!
هاوڵاتییه‌کی میسری، که کاری پاسه‌وانی له‌یه‌کێک له ته‌لاره‌کانی میسری ده‌کات، دزییه‌کی زۆر سه‌یری له نزیکترین که‌سی خۆی کرد، که ژنه‌که‌ی بوو کاتێک گورچیله‌ی ژنه‌که‌یی دزیی و له‌بازاڕی ره‌شی ئه‌و وڵاته‌دا فرۆشتییه‌وه.
ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی میسرییه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه: ژنێکی ته‌مه‌ن 29 ساڵانی دانیشتووی شاری نهجهع حه‌مادی، که ده‌که‌وێته باشووری وڵاتی میسر سکاڵایه‌کی یاسایی له‌دژی مێرده‌که‌ی تۆمارکردوو و مێرده‌که‌ی تۆمه‌تبار ده‌کات به دزینی یه‌کێک له گورچیله‌کانی و فرۆشتنه‌وه‌ی به بڕی 18 هه‌زار جونیه که ده‌کاته نزیکه‌ی (3500 ) دۆلاری ئه‌مه‌ریکی.
ده‌با بزانین چۆن گورچیله‌که‌ی دزییه‌وه و چۆنی فرۆشتووه؟ پیاوه‌که ژنه‌که‌ی خۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه به‌وه‌ی له‌یه‌کێک له نه‌خۆشخانه حکومییه‌کانی قاهیره‌دا پشکنینی پزیشکی بۆ ده‌کرێت و دوای بێهۆشکردنی گورچیله‌که‌ی لێده‌رهێنراوه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك، ژنه‌که هه‌ستی به ئازارێکی زۆر ناو سکی کردووه کاتێ ده‌چێته لای دکتۆری پسپۆڕ ده‌رکه‌وتووه که گورچیله‌ی چه‌پی ژنه‌که دیار نه‌ماوه.
شایانی باسه، پیاوه‌که ئێستا هه‌ڵاتووه پۆلیس به‌دوایی ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی دادگای بکرێت
[/center]