بابهت: تؤبه يه ك له ناو مه لهه دا
[center]
تؤبه يه ك له ناو مه لهه دا
له گهرهكيكدا مزگهوتيكی بچووك ههبوو .. كابرایهكی به تهمهن پيشنويژی بؤدهكردن .. ههموو تهمهنی خؤی له نويژو فيركردندا بهسهر بردبوو .. ههستی كرد كه ژمارهی نويژ خوينان كهم دهبيتهوه, بایهخی زؤر بهوان دهدا .. چونكه ئهوانی به مندالی خؤی دهزانی .. رؤژيك ئهم مامؤستایه رووی كرده نويژ خوينان و پيی ووتن: چییه؟.. بؤ زؤربهی خهلكی .. به تایبهتی گهنجان نزیكی مزگهوت ناكهون و مزگهوت ناناسن ..؟ نويژ خوينان له وهلامدا ووتیان: ئهوان رؤیشتون بؤ سهماگه و مهلهه .. مامؤستا ووتی: سهماگه؟ سهماگه چییه؟ یهكئ له نويژ خوينان ووتی: سهماگه هؤليكی گهورهیه .. جيگایهكی بهرزی تیادایه .. كچان سهر دهكهونه ئهو شوينهو سهما دهكهن و خهلكی به دهورو پشتییهوه تهماشا دهكهن .. ووتیان: بهلئ وایه .. مامؤستاكه به دليكی سادهو ساكارهوه ووتی: لا حول ولا قوه الا بالله .. دهبئ ئهو خهلكه ئامؤژگاری بكهین .. ووتیان: ئهی مامؤستا ئامؤژگاری و تهمێی ئهو خهلكه دهكهی لهناو سهماگهكهدان؟ ووتی: بهلئ .. پاشان ههستاو له مزگهوت دهرچوو لهبهر خؤیهوه دهیووت: با بليین بؤ سهماگه .. ههولیان له گهلدا كه پهشیمانی بكهنهوهو پيیان ووت: كه ئهو ئيستا رووبهرووی گالتهو ئازار دهبيتهوه .. ووتی: ئهی ئيمه له پيغهمبهری خوا صلی الله علیهو سلم باشترین؟؟.. مامؤستاكه دهستی یهكئ له نويژ خوينانی گرت و ووتی: ريگای سهماگهم پئ نیشان بده .. مامؤستا بهرهو سهماگهكه كهوته رئ به ههموو راستی و دامهزراوی یهكهوه.. گهیشته سهماگهكه خاوهنی سهماگهكه له دوورهوه ئهوانی بینی.. وایزانی ئهوان بهرهو دهرسو وانه خويندن دهچن .. كاتيك روویان لئ كرد سهرسام بوو .. كه گهیشتنه بهر دهرگای سهماگهكه لهوانی پرسی: چیتان دهوئ؟ مامؤستاكه ووتی: دهمانهوئ ئهوانهی ناو ئهم سهماگهیه ئامؤژگاری بكهین .. خاوهنی سهماگهكه سهرسام بوو .. به سهرسامییهوه تهماشای كردن .. داوای ليبوردنی ليكردن ..كه ناتوانئ داواكهیان جيبهجئ بكات.. پاشان مامؤستاكه ههولی له گهلدا كه رازی بيت .. وه یادی خستهوه كه پاداشتيكی زؤری دهست دهكهويت له لایهن خوداوه بهلام ئهو رازی نهبوو.. پاشان مامؤستاكه ههولی دا كه به پاره رازی بيت .. تاكو ئهوهنده پارهیان پيدا كه دهیكرده رؤژانهیهكی ئهو .. بؤیه خاوهنی سهماگهكه رازی بوو .. وه داوای ليكردن كه سبهینئ بگهرينهوه له كاتی سهرهتای دهست پيكردنی نمایشی رؤژانه
كاتيك سبهینئ هات خهلكی لهناو سهماگهكه بوون .. وه سهماگهكه پر بوو له كاری ناشهرعی و شهیتانهكان دهوری خهلكی دابوو وه چهپلهی بؤ ئهوان ليدهدا .. له ناكاودا پهرده لادرا .. بینیان كابرایهكی به تهمهنی ریش سپی لهسهر كورسییهك دانیشتووه .. خهلكهكه سهرسام بوون ... ههنديكیان وایان زانی ئهمه بهشيكه له نمایشی ئهمرؤو بؤ پيكهنینه.. مامؤستاكه دهستی كرد به (بسم الله الرحمن الرحیم) و سوپاس گوزاری خوا بوو ... وه سهلات و سهلامی نارد بؤ پيغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم پاشان دهستی كرد به ئامؤژگاری خهلكی .. خهلكهكه تهماشای یهكتریان دهكرد له نيو خهلكهكهدا ههبوو پيدهكهنی .. ههبوو رهخنهی دهگرت .. ههبوو تانهو تهشهنهی ليدهدا, بهلام مامؤستاكه بهردهوام بوو لهسهر ئامؤژگاری و رووی بهوان نهدهدا .. تاكو یهكئ له ئاماده بووان ههستاو داوای له خهلكهكه كرد كه بيدهنگ بن و خهلكی بيدهنگ بوو.. بئ دهنگییهكی زؤر دهوری خهلكهكهی دابوو .. وه دل نهرمی و سهكینهت به سهردلهكانیاندا دابهزی ... تاكو هیچ دهنگيك نهما تهنها دهنگی مامؤستا نهبيت .. قسهی زؤری فهرموو .. كه له پيش ئهو كاته ئهوان نهیانبیستبوو... چهند ئایهتيكی خويندهوه كه چیاكانی دههينایه لهرزه ... وه فهرموودهو نموونهو پهندو چیرؤكی تهوبهكاران .. پاشان بهردهوام بوو لهسهر قسهكانی و فهرمووی: ئهی خهلكینه .. ئيوه تهمهنيكی زؤرتان به سهر بردووه .. وه سهرپيچی خواتان زؤر كردووه .. ئایه لهزهتی ئهو سهرپ7چییانه بؤ كوئ رؤیشت؟ ههموو لهزهتهكان رؤیشتن وه دهفتهری كردهوهكانتان به رهشی ماوهتهوه .. وه بهرامبهر ههموو ئهو كردهوانه له رؤژی دواییدا پرسیارتان لئ دهكريت .. رؤژيك ديت كه ههموو شتيك لهناو دهچيت تهنها خوای تاك و تهنها نهبيت .. ئهی خهلكینه ئایا تهماشای كردهوهكانی خؤتانتان كردووه .. ئایه بهرهو كوئ دهتانبات؟؟ ئيوه بهرگهی ئاگری ئهم دونیایه ناگرن .. كه بهشيكه له حهفتا بهشی ئاگری دؤزهخ ... بؤیه پهله بكهن بؤ تهوبه .. پيش ئهوهی كار له كار بترازئ .. مامؤستاكه ئامؤژگارییهكهی جيی خؤی كردهوهو شوينهواری به سهریانهوه دیار بوو لهبهر ئهوهی وتهكانی له دلهوه دهرچوو بؤیه گهیشته دل ... خهلكی دهستیان به گریان كرد ... ئهویش ئامؤژگارییهكهی زیاد كرد ... پاشان له خوا پارایهوه كه رهحمیان ليبكات و ليیان خؤش بيت ... ئهوانیش دهیانووت: أمین .. أمین .. پاشان لهسهر كورسییهكه ههستا .. بهوپهری ريزو مهزنییهوه .. وه ههموو خهلكهكه به شوينیدا دهرچوون .. بهلئ ههموویان .. وه تهوبهی ههموویان لهسهر دهستی ئهو بوو زانیان نهينی بوونیان لهم ژیانه چییه .. زانیان ههموو ئهو سهماو لهزهتانه هيچ سوودی بؤیان نییه .. له كاتيكدا له رؤژی دواییدا كاتيك دهفتهری كردهوهكان دابهش دهكريت .. وه تاوانهكان نمایش دهكريت .. تهنانهت خاوهنی سهماگهكه تهوبهی كردووو پهشیمان بووهوه لهو كردهوانهی كه كردبووی
www.dlzar.tk
[/center]
[/center]