بابه‌ت: پیاوێكی ئه‌مریكی خه‌ون به مه‌ككه‌ی پیرۆز ده‌بینێت و موسڵمان ده‌بێت .
پیاوێكی ئه‌مریكی خه‌ون به مه‌ككه‌ی پیرۆز ده‌بینێت و موسڵمان ده‌بێت
ئه‌ندازیار عوسمان/ بانگخوازی كوێتی (شێخ نه‌بیل ئهلعوچی) ده‌ڵێت: له لێژنه‌ی ناساندنی ئیسلام له كوێت بۆ ئیش و كار تا ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ له‌گه‌ڵ هاوكارهكانمدا ماینه‌وه، پیاوێكی ئه‌مریكی سووور و سپی خۆی كرد به ژووردا و پرسیاری كرد له باره‌ی ئیسلامه‌وه..پاش ئه‌وه‌ی... كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان دایه‌وه خێرا موسڵمان بووم..لێمان پرسی چۆنه ئاوا به‌دوای ئیسلامدا ده‌گه‌ڕێیت؟ ئه‌ویش گوتی: له منداڵییه‌وه خه‌وم به شوێنێكه‌وه ده‌بینی كه ده‌یانگوت مه‌ككه‌یه، منیش له داپیره‌م پرسی مه‌ككه له كوێیه؟ داپیره‌ی گوتی: مه‌ككه شارێكی پیرۆزی موسڵمانانه.
به‌م جۆره مامه‌وه تا ته‌مه‌نم بوو به 30 ساڵ..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هاتووچۆی كه‌نیسه‌م ده‌كرد به‌ڵام زۆر پرسیارم له‌لا دروست ببوون كه هه‌ر بێ وه‌ڵام مابوون و وه‌ڵامیانم ده‌ست نه‌ده‌كه‌ت. منیش به دڵ عهداڵی هه‌ق و راستی بووم، بۆیه رۆژێك له دڵ له خودا پاڕامه‌وه كه رێگایه‌كم پیشان بدات تاكو له ئیسلام نزیك ببمه‌وه.. زۆری نه‌برد زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌م لێیدا و پێیان گوتم ناوت ده‌رچووه بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی و ده‌بێ بچیته وڵاتی كوێت. من هه‌رزوو زانیم كه خودا دوعاكه‌ی قبوڵكردووم.. زۆر سوپاسی خودام كرد..هه‌ركه گه‌یشتمه باشووری كوێتیش پرسیارم كرد له‌باره‌ی ئیسلام و موسڵمانبوونه‌وه كرد و ناونیشانی ئێوه‌یان پێدام و له عه‌سره‌وه ده‌گه‌ڕێم تا گه‌یشته لای ئێوه و ئێستاش موسڵمان بووم و خودا هیدایه‌تی داوم.