1

بابه‌ت: سه‌لاَحه‌ددینی ئه‌ییووبی بناسه

[center][size=16]
سه‌لاَحه‌ددینی ئه‌ییووبی
سه‌ركرده‌ی موسَلمانی كورد سه‌لاَحه‌ددین كوری نه‌جمه‌ددین ئه‌ییووبی كوری شادی كوری مه‌روانه، ‌له‌ بنه‌ماله‌یه‌كی گه‌وره‌ و سه‌رؤك هيز بووه‌ له‌ سالی ٥٣٣ك - ١١٣٧ز له‌ شاری تكریت له‌دایك بووه. ته‌مه‌نی لاويتی له‌ شاری به‌عله‌به‌گ و دیمه‌شق به‌سه‌ر بردووه سه‌لاَحه‌ددین سه‌ر به‌ هؤزيكی كورده‌ به‌ ناوی ڕه‌وادی له‌ گوندی دوین له‌ ناوچه‌ی ئاران له‌ ئازه‌ربایجان ده‌ژیان هؤزی ڕه‌وادی ده‌گه‌ريته‌وه‌ بؤ تیره‌ی هه‌زبانی كه‌ یه‌كيكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین تیره‌كانی میلله‌تی كورد. سه‌لاَحه‌ددین وه‌كو هه‌موو منداليكی میر و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر خويندن له‌ خويندنگه‌كانی ئه‌و كاته‌دا كه‌ به‌ زؤری مزگه‌وته‌كان بوون فيری خويندن بووه‌ و قورئانی پیرؤزی له‌به‌ر كردووه‌ جگه‌ له‌مانه‌ش له ‌به‌رده‌ستی زانا و ناوداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا زانیاری زمان و چه‌نده‌ها زانیاری تر فير بووه ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر بووه‌ته‌ مایه‌ی په‌روه‌رده‌بوونی سه‌لاَحه‌ددین و پيگه‌یشتن و ئاماده‌بوونی بؤ ئه‌وه‌ی له‌ ناهه‌موارترین كاتدا سه‌ركردایه‌تیی موسلمانان بگريته‌ ده‌ست، ئه‌وه‌ بوو له‌ژير چاوديری سئ مامؤستای پایه‌به‌رز و هه‌لكه‌وتوودا په‌روه‌رده‌ كرا مامؤستای یه‌كه‌می نه‌جمه‌ددینی ئه‌ییووبی باوكی و مامؤستای دووه‌می ئه‌سه‌ده‌ددین شيركؤی مامی و مامؤستای سئ یه‌می نووره‌دین مه‌حموود مه‌لیك بوون سه‌لاَحه‌ددین له‌گه‌لًَ ئه‌و سئ قاره‌مانه‌دا هه‌لسوكه‌وتی ده‌كرد و له‌ناو كؤره‌كانیاندا داده‌نیشت و گويی له‌ قسه‌كانیان ده‌گرت و ته‌ماشای كرده‌وه‌كانیانی ده‌كرد و ليیانه‌وه‌ فيری جواميری و خه‌باتكردن و دلسؤزی و تاقیكردنه‌وه‌ی ژیان ئه‌بوو تاوای لئ هات مامؤستاكانی به‌ چاويكی ريزه‌وه‌ بؤیان ده‌روانی و چاوه‌روانی پاشه‌رؤژيكی مه‌زنیان لئ ده‌كرد سه‌لاَحه‌ددین سالاَنی مندالیی له‌ به‌عله‌به‌گ به‌سه‌ر برد كه‌ به‌ خؤشترین سالاَنی ژیانی ده‌ژميردريت له‌سه‌ر ده‌روونبه‌رزی سوارچاكی و خواناسی په‌روه‌رده‌ كرا و فيری هونه‌ری جه‌نگ و جیهادكردن بووه ‌و به‌ ئازایه‌تی و به‌جه‌رگی و عیزه‌تی ئیسلامییانه‌وه‌ ناوی ده‌ركردووه ئه‌م په‌روه‌رده‌كردنه‌ وای لئ كرد كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی پایه‌به‌رزی لئ ده‌رچيت و شایه‌نی ئه‌وه‌ بيت هه‌موو جیهان له‌ به‌رده‌ستیدا بله‌رزيت و ئاراسته‌ و ريره‌وی ميژوو بگؤريت پاش كؤچیدواییی ئه‌سه‌ده‌دینی مامی له‌ سالی ١١٦٩ز ، عازد سه‌لاَحه‌ددینی كرد به‌ وه‌زیری خؤی له‌ میسر و نازناوی ملك ناسری پئ به‌خشی كاتيك خاچپه‌رسته‌كان زانییان سه‌لاَحه‌ددین كراوه‌ته‌ وه‌زیر، زؤر دلگران بوون سه‌لاَحه‌ددین ده‌ستی كرد به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی میسر و كردنه‌وه‌ی نه‌خؤشخانه‌ و دروستكردنی شوورا و گه‌ليك خزمه‌تی تر هه‌روه‌ها دوو قوتابخانه‌ی به‌ ناوی الناصریة ‌والكاملیة‌ وه‌ كرده‌وه‌ بؤ بلاَوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی سوننه ‌و گرنگیدان به‌ مه‌زهه‌بی فیقهی شافعی سه‌لاَحه‌ددین یه‌كه‌م شتيك كه‌ گرنگی پئ داوه ‌و ريكی خستووه‌ پته‌و كردنی لایه‌نی رؤحی و بیروباوه‌ر و لابردنی خراپه‌كاری بووه ئه‌وه‌ بوو له‌پيش هه‌موو شتيكه‌وه‌ داوای له‌ شيخ قتب الدین النیسابوری كرد كه‌ كتيبيكی ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ر له‌ژير رؤشناییی قورئان و سوننه‌تدا بؤ بنووسيت وه‌ خؤی چاك دیراسه‌ی ده‌كرد و كوره‌كانیشی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ ده‌كرد قازی ئیبن شیداد كه‌ یه‌كيك بووه‌ له‌ هاوه‌لاَنی سه‌لاَحه‌ددین و هه‌مووكات پيكه‌وه‌ بوون، ده‌ليت سه‌لاَحه‌ددین زؤر حه‌زی له‌ قورئانخويندن و گويگرتن له‌ قورئان ده‌كرد هه‌میشه‌ قورئانخوينيكی ده‌نگخؤشی له‌خواترسی ئاماده‌ ده‌كرد بؤ ئه‌وه‌ی قورئانی بؤ بخوينيت كاتيك گويی له‌ قورئانخوين ببوایه ‌دلی داده‌خورپا و فرميسك تكتك به‌ چاوه‌كانیدا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ هه‌روه‌ها قازی ده‌ليت ئه‌گه‌ر بیبیستایه‌ كه‌ دوژمن په‌لاماری موسلمانانی داوه‌ خيرا سوژده‌ی ده‌برد و ده‌یوت خوایه‌ ئه‌وا من هه‌موو توانایه‌كی خؤمم بؤ سه‌رخستنی دینه‌كه‌ت خستؤته‌ كار و جگه‌ له‌ كؤمه‌كی و پشتگیری تؤ هیچی تر شك نابه‌م هه‌روه‌ها ده‌ليت له‌ كاتی سوژده‌دا ده‌مبینی فرميسكه‌كانی به‌ ریشیدا ده‌هاتنه‌ خواره‌وه ‌و ئیتر نه‌مده‌زانی چی ده‌ليت به‌لاَم ئه‌و رؤژه‌ دوایی نه‌ده‌هات خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتنی ده‌نارد هه‌میشه‌ له‌ رؤژه‌كانی هه‌ینیدا هيرشه‌كانی ده‌ستپئ ده‌كرد به‌و هیوایه‌ی كه‌ موسلمانان له‌خوا بپارينه‌وه، چونكه‌ كاتی گیرابوونی دوعایه وه‌ هه‌رگیز هيزی دوژمنی به‌ زؤر نه‌زانیوه ‌و ليیان نه‌ترساوه شه‌ريك له‌ نزیك شاری عه‌نكاوه‌ رووی دا، موسلمانه‌كان هه‌موو هه‌لهاتن و ئالاَكه‌یان لئ كه‌وت سه‌لاَحه‌ددین خؤی و چه‌ند كه‌سيكی تر مانه‌وه ‌و پالی به‌ شاخه‌كه‌وه‌ دا و به‌ده‌م ته‌كبیری الله اكبر ه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ گيرانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان و هاندانیان بؤ مه‌یدانی جه‌نگ وه‌ ئه‌و رؤژه‌ نه‌سره‌وت تا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هينا هه‌روه‌ها ئیبن شیداد ده‌ليت سه‌لاَحه‌ددین خؤی له‌ كه‌س به‌ گه‌وره‌تر نه‌ده‌زانی فیز و له‌خؤباییبوونی نه‌بوو پیاويك داوایه‌كی له‌سه‌ر نووسی به‌پيی خؤی چووه‌ دادگا و له‌گه‌ل َپیاوه‌كه‌دا پيكه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م قازیدا وه‌ستان قازی به‌پيی پيویست له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ كؤلییه‌وه ‌و راستی سه‌لاَحه‌ددین ده‌ركه‌وت له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا رووی له‌ پیاوه‌كه‌ نه‌گؤری به‌لكو هه‌نديك جلوبه‌رگ و پاره‌ی دایه ‌و خواحافیزی لئ كرد هه‌روه‌ها ئیبن شیداد ده‌ليت كاتيك هيزه‌كانی سولتان سه‌لاَحه‌ددین ئابرووقه‌ی شاری موسلیان دابوو ته‌نگیان به‌ شه‌ركه‌ره‌كانی ناو شار هه‌لچنیبوو به‌ره‌كانی پيشه‌وه‌ی سوپا له‌وه‌دا بوون بچنه‌ ناو شه‌ره‌كه‌وه ‌و له‌م كاته‌دا ده‌رگایه‌كی شاره‌كه‌ كرایه‌وه ‌و ئافره‌تيكی به‌سالاَچوو هات بؤ لای سه‌لاَحه‌ددین و پيی وت من پیره‌ژنيكم له‌ دنیای رووتا ته‌نها كچيك شك ده‌به‌م ئيستا كاتی مندالبوونيتی ده‌ترسم له‌م كاته‌دا هيزه‌كانت بينه‌ ناو شاره‌كه‌وه ‌و له‌ ترسان منداله‌كه‌ی له‌بار بچيت و بمريت داوات لئ ده‌كه‌م كچه‌ تاقانه‌كه‌م و كؤرپه‌ ساواكه‌ی به‌ من ببه‌خشیت و ئه‌م هيرشه‌ دوابخه‌یت سه‌لاَحه‌ددین وتی به‌سه‌رچاو به‌لاَم به‌مه‌رجيك هه‌ركاتيك كچه‌كه‌ت منداله‌كه‌ی بوو، هه‌والم بده‌یتئ پاشان سولتان فه‌رمانی ده‌ركرد هيزه‌كانی بكشينه‌ دواوه ‌و له‌ شار دووركه‌ونه‌وه‌ دوای چه‌ند رؤژيك ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپا چوون بؤ خيوه‌ته‌كه‌ی سولتان بؤ ئه‌وه‌ی بزانن بؤچی به‌ قسه‌ی ئافره‌تيكی به‌سالاَچوو سوپاكه‌ی گيراوه‌ته‌ دواوه سولتان له‌ وه‌لاَمدا وتی به‌ لای منه‌وه‌ هیچ جیاوازییه‌ك نییه‌ له‌ نيوان فه‌تحی شاريك و فه‌تحی دليكدا مادام توانیم ئه‌و ئافره‌ته‌ دلخؤش بكه‌م وه‌كو
به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ی ئیسلام بوو ئه‌وه‌ بوو داگیركه‌رانی خاچپه‌رستی ئه‌ورووپایی له‌ فه‌له‌ستین ده‌رپه‌راند و قودسی پیرؤزی رزگار كرده‌وه‌ وه‌ نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و مه‌زاره‌ پیرؤزه‌كانی مه‌ككه ‌و مه‌دینه‌ی له‌ هه‌ره‌شه‌ی كافران رزگار كرد ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ش له‌ جه‌نگی حطین دا بوو كه‌له‌ ١٧ی ره‌بیعی یه‌كه‌می سالی ٥٨٣ك رووی دا قازی ئیبن شیداد ده‌ليت له‌راستیدا كيشه‌ی قودس ئه‌وه‌نده‌ قورس بوو له‌سه‌ر شانی كه‌ شاخه‌كان نه‌یانده‌توانی هه‌لیبگرن له‌ ٢٧ی ره‌جه‌بی سالی ٥٨٣ ی كؤچی سه‌لاَحه‌ددین گه‌یشته‌ شاری قودس واته‌ دوای ٩٠ سال ژيرده‌سته‌یی، یه‌كه‌م قیبله‌ی موسلمانان گه‌رایه‌وه‌ بؤ باوه‌شی ئیسلام ئه‌و قیبله‌یه‌ی كه‌ پيغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بيت له‌ شه‌وی ئیسرا و میعراجدا پيشنويژی تيدا كرد بؤ پيغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوا له‌ هه‌موویان خوای گه‌وره‌ وای ريك خستبوو ئه‌و شه‌وه‌ی سه‌لاَحه‌ددین گه‌یشته‌ قودس به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ل هه‌مان شه‌و كه‌ پيغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بيت ئه‌و نويژه‌ی تيدا كرد سه‌لاَحه‌ددین له‌ سالی ٥٨٩ك-١١٩٣ز كؤچی دوایی كرد هه‌والی كؤچی دوایی سه‌لاَحه‌ددین وه‌ك هه‌وره‌ تریشقه‌یه‌كی به‌هيز دای له‌ گويچكه‌ی هه‌موو موسلمانيك و وایان ده‌زانی كه‌ هه‌رچی خؤشی و شادییه‌ك هه‌یه‌ سولتان له‌ پيش خؤیدا به‌ ريی كردووه‌ خه‌لكانی ئه‌و ناوچانه‌ تيكرا به‌ گه‌وره‌و بچووك و پیرو مندال و ژن و پیاو ده‌شته‌كی و شارستانی ده‌وله‌مه‌ندو هه‌ژار هه‌موو دل بریندارو چاو به‌ گریان بوون و جؤگه‌له‌ی فرميسكی سويرو خويناوی له‌ چاوانه‌وه‌ سه‌ری ده‌كرد ئیبن شداد كه‌ خؤی ئاماده‌ی ئه‌و رووداوه‌ بوو باسی ده‌كات و ده‌ليت ئه‌و رؤژه‌ رؤژيك بوو موسلمانان دوای خه‌لیفه‌كانی راشیدین رؤژی وا ناخؤشیان به‌ خؤیانه‌وه‌ نه‌دیبوو دیمه‌شق و قه‌لاَكه‌ی و هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی بئ وينه‌ی دای گرتبوون,هه‌ر خوا خؤی ده‌زانيت چؤن بوو كوره‌كانی له‌ ناو خه‌لكه‌كه‌دا ده‌گریان به‌ شيوه‌یه‌ك خه‌لكی خه‌ریك بوو گیانیان ده‌رده‌چوو كاتيك سولتان كؤچی دوای كرد ته‌مه‌نی ٥٧ سال بوو ,دوای خؤی میراته‌كه‌ی یه‌ك دیناری زيرو٤٧ درهه‌می ناسری بوو ,وه‌ بؤ كفن و شاردنه‌وه‌كه‌ی پاره‌یان بؤ قه‌رز كرد بوو ,ئیتر بئ ئه‌وه‌ی مولكیك یان زه‌وی و زاريك یان كؤشكيك له‌ هه‌موو مالی دونیا كه‌ له‌ به‌رده‌ستیدا بوو به‌ جئ بهيليت هؤیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی سه‌لاَحه‌ددین هؤیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی سه‌لاَحه‌ددین زؤرن بيگومان هه‌موو سه‌ركه‌وتنيكیش چه‌نده‌ها هؤو پيشه‌كی هه‌یه‌ ئيستا با بزانین گرنگترین ئه‌و هؤو پيشه‌كی یانه‌ چی بوون كه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ميژوویی یه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی سولتاندا بؤ ئیسلام و موسلمانان به‌دی هينا ده‌بيت ئه‌وه‌شمان له‌ یاد نه‌چيت كه‌ ئه‌و هؤو پيشه‌كی یانه‌ له‌ داهينان و په‌یدا كردنی سولتان خؤی نه‌بوون به‌لكو له‌ ريبه‌ری كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بوو كه‌ پيغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌ سه‌ر بيت له‌ جه‌نگه‌كانی به‌درو خه‌نده‌ق و رزگاركردنی مه‌ككه‌دا له‌سه‌ری ده‌رؤیشت و خه‌لیفه‌كانی راشیدینیش پاش خؤی له‌ جه‌نگه‌كانی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ حروب الرده‌ و قادسیه‌و یه‌رموكدا له‌سه‌ری ده‌رؤیشتن,سه‌لاَحه‌ددین ده‌بيت سه‌ركه‌وتووبيت و خوای خاوه‌ن توانا به‌سه‌ر دوژمناندا زالی بكات چونكه‌ ئه‌و ريبازه‌ی ئه‌وانی گرتبووه‌ به‌رو به‌ گويره‌ی هه‌مان به‌رنامه‌ ده‌جولاَیه‌وه‌و خوای گه‌وره‌ به‌لين و بریاری خؤی به‌جئ ده‌هينيت ,وه‌ك ده‌فه‌رموويت وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ إِن اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ،٤٠، الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ ، الحج٤٠-٤١ واته‌ خوا سه‌ركه‌وتن به‌وانه‌ ده‌به‌خشيت كه‌ دینه‌كه‌ی سه‌رده‌خه‌ن به‌ راستی خوا خاوه‌ن هيزی بئ پایانه‌ و به‌سه‌ر هه‌موو شتيكدا زاله‌ ,ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ زه‌ویدا ده‌سه‌لاَتمان دانئ نويژ به‌جئ ده‌هينن و زه‌كات ده‌ده‌ن و فه‌رمان به‌ چاكه‌و ريگری له‌ خراپه‌ ده‌كه‌ن,وه‌ئه‌نجامی هه‌موو كاريك بؤ لای خوایه،‌ موسلمانه‌كان ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو كارو شوينيكدا به‌ گويره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرؤزه‌ ره‌فتار بكه‌ن و هه‌ولی ئاماده‌كردنی پيویستیه‌كانی سه‌ركه‌وتن بده‌ن و به‌ دلسؤزی و چلاكی یه‌وه‌ له‌ سه‌ری برؤن ,بيگومان خوای گه‌وره‌ هیوایان بؤ سه‌ركه‌وتن و زالبوون كارو بار گرتنه‌ ده‌ست دينيته‌ دی ,چونكه‌ خؤی به‌لينی داوه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموويت وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ، النور٥٥ واته‌ خوا به‌لينی داوه‌ به‌وانه‌تان كه‌ ئیمان ده‌هينن و كرده‌وه‌ی چاكه‌ ده‌كه‌ن ,كاروباری زه‌وییان ده‌داته‌ ده‌ست وه‌ك دایه‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی پيش خؤیان .هه‌روه‌ها ئه‌و دینه‌ی خوا خؤی پئ ی رازی یه‌ بؤیان زال ده‌كات وه‌ حالیان له‌ ترسه‌وه‌ بؤ ئاسایش ده‌گؤريت,چونكه‌ ته‌نها خوا ده‌په‌رستن و هیچ شتيك ناكه‌ن به‌ شه‌ریكم سه‌ركرده‌كانی ئه‌م چه‌رخه‌ زؤر پيویسته‌ به‌ جوانی شاره‌زای ژیانی ئه‌م پالاوانه‌ بن و هه‌ولبده‌ن چاوی لئ بكه‌ن و شوين پيكانی هه‌لبگرن,به‌لكو بتوانن موسلمانه‌كان ووریا بكه‌نه‌وه‌و یه‌كیان بخه‌ن و به‌ره‌یه‌كی ئیسلامی فراوان بنیات بنين و خؤیان ئاماده‌ بكه‌ن بؤ به‌ ده‌ست هينانی سه‌ركه‌وتن و پاك كردنه‌وه‌ی هه‌موو جیهانی ئیسلامی له‌ چنگی دوژمنه‌ داگیر كه‌ره‌كان و ئه‌لقه‌ له‌گويكانیان به‌ راستی ئوممه‌تی ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه‌دا زؤر پيویستی به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی تری وه‌ك سه‌لاَحه‌ددین هه‌یه‌ له‌ ئیمان و خوا په‌رستی دا له‌ دادگه‌ری و میهره‌بانی دا ,له‌ ئازایه‌تی و خؤراگری دا ,له‌ ليبوورده‌یی و دل نه‌رمی دا ,له‌ پیاوه‌تی و به‌خشنده‌ی دا,له‌ جیهاد كردن و سیاسه‌تدا ,ئه‌و رؤژه‌ی ئه‌م سیفه‌ت و ره‌وشتانه‌ له‌ سه‌ركرده‌یه‌كی موسلماندا به‌دی هات ئه‌و كاته‌ موسلمانان چاوه‌روانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ور زگاربوون و سه‌ربه‌رزی ته‌واو بن خوای گه‌وره‌ ليت خؤش بيت و پله‌ی به‌رزت بدایئ ئه‌ی سه‌ركرده‌ی كوردی قاره‌مانی ئیسلام
www.dlzar.tk


[/size][/center]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]