بابهت: ئیمان
بەبێَباكى مەڕوانە ئەو دينەى خوا بە تۆی داوە
سەدان پاشا و گەدای نەزان کە خودا مەیلی پێنەداوە
لە نەزانیندا فەوتیان کرد وەك مشتێك خۆڵ بەدەم باوە
هەموو ئەوەی پێێ ئەنازین وەك میرات لێیان جێ ماوە
چاك بزانە لەدین دەرچی، هەرچی بیت بڵقی سەرئاوە
بۆ کەسێك گەر هۆشمەند بێت، ڕابردوو پەندێكی باوە
دەستت بگرە بەو ئیمانەی خوا بەخەڵات پێتی داوە
دڵنیا بە پێی سەربەرزی تا ڕۆح لە لاشەتا ماوە
م. هيوا كانیسەفەرى