1

بابه‌ت: هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا

سێ بنه‌ما له‌ بنه‌ماكانی هه‌ڵسوكه‌وتنی موسوڵمان
بنه‌مای سێیه‌م
هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا
في التعامل مع الخلق
ئینجا له‌ بنه‌مای سێیه‌مدا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: { وخالق الناس بخلق حسن: له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكیدا به‌ شێوه‌یه‌كی جوان هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌}رواه أحمد (5/ 153-158)، الترمذي 41/312) عن أبي ذر، وذكره الألباني (96). ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كی گشتیه‌ له‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وت كردن له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكیداو كه‌ ده‌بێ مسوڵمان به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و رِێك و پێك هه‌ڵس و كه‌وت و تێكه‌لاَوی له‌ خه‌ڵكیدا بكات.
رِه‌وشتی جوان و به‌رز باشرین وه‌سفی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت: {ذهب حسن الخلق بخير الدنيا والآخرة‌: رِه‌وشت جوانی چاكه‌ی دنیاو دوارِۆژیشی له‌ گه‌ڵ خۆی برد}الطبراني في الكبير (23/222)، وعبد بن حميد في مسنده (1212) عن أم حبيبة‌. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {إن العبد ليبلغ بحسن خلقه درجة الصائم القائم: به‌نده‌ به‌ رِه‌وشتی به‌رزو جوانی ئه‌گاته‌ پله‌ی كه‌سێكی رِۆژوه‌وانی نوێژخۆن(نوێژی ته‌راویح)} أبو داود (4798)، أحمد (6/90)، ابن حبان (480) عن عائشة‌. وه‌ هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: {إنكم لن تسعوا الناس بأموالكم ولكن تسعونهم بأخلاقكم: ئێوه‌ ناتوانن به‌ ماڵ و سامانتان فراوان بن و خه‌ڵكی له‌ خۆ بگرن، به‌لاَم به‌ رِه‌وشت و ئه‌خلاقتان ده‌توانن بیانگرنه‌خۆ} ابن أبي شيبة (5/212)، وأبو يعلى في مسنده (6550)، والحاكم في المستدرك (1/212) عن أبي هريرة.
رِه‌وشتی په‌سه‌ندو جوان هیچ قورسایی و ئه‌ركێكت له‌ سه‌ر دروست ناكات، به‌لاَم ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ ده‌روازه‌كانی خێرو چاكه‌، له‌ ده‌روازه‌كانی پاداشت، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)له‌ هه‌موو كه‌س رِه‌وشتی و جوان و به‌رزتر بووه‌:وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ: به‌ رِاستی تۆ (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)) له‌ سه‌ر خوو رِه‌وشتێكی جوان وپه‌سه‌ندو گه‌وره‌یت [القلم:4] واته‌: تۆ له‌ سه‌ر رِ‌ه‌وشتێكی په‌سه‌ندو جوان و گه‌وره‌یت له‌ گه‌ڵ: خوادا، له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكیدا، له‌ گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا كه‌ هه‌ڵس و كه‌وتی له‌ گه‌ڵ ده‌كه‌یت، ته‌نانه‌ت له‌ گه‌ڵ ئاژه‌ڵیشدا.
پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌كانی به‌ به‌زه‌ییترین كه‌س بوون، چاكترینی خه‌ڵكی بوون، رِه‌وشت جوانترین كه‌س بوون، ته‌نانه‌ت له‌ گه‌ڵ ئاژه‌ڵیشدا كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی گۆێی پێ ناده‌ن، وه‌ له‌ پاش خۆی ئه‌م هیدایه‌ت و رِه‌وشت به‌رزی و خوو ئاكار په‌سه‌نده‌ مایه‌وه‌ بۆ هاوه‌ڵه‌كانی و شوێن كه‌وتووه‌كانی، ئیتر به‌ دوای ئه‌وانیشدا خێرخوازان و چاكه‌خوازانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ ئه‌م رِه‌وشته‌ به‌رزانه‌یان كرده‌ دروشم و شیعار له‌ ژیانیاندا.
ئه‌گه‌ر ژیانی هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ بخۆێنیته‌وه‌ خۆت له‌ به‌ر ده‌م كۆمه‌ڵه‌ خوو رِه‌وشێكی ئێجگار زۆر به‌رزدا ئه‌بینیته‌وه‌: لێبورده‌یی، ده‌روون به‌رزی، به‌خشنده‌یی، خۆشه‌ویستی، گیان به‌ختكردن، به‌خشین و ئیسار كردن، هه‌میشه‌ به‌رزتر بوون له‌وه‌ی كه‌ تۆڵه‌ بۆ خۆیان بكه‌نه‌وه‌ یان سه‌ركه‌وتنیان بۆ جگه‌ له‌ دینی خوا بێت عزوجل، رِه‌وشت و ئه‌خلاقێكی ئیجگار گه‌وره‌و پیرۆزو په‌سه‌ند.
ئه‌ڵێم _وه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ زۆر كه‌س كردویه‌تی و له‌ زۆر شوێندا وتراوه‌ به‌لاَم له‌ رِوانگه‌ی زانین و تێگه‌یشتمان له‌ ده‌قه‌كانی شه‌رع دوپاتی ئه‌كه‌ینه‌وه‌- زۆرترین شتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ دڵی خه‌ڵكانی پێ كرده‌وه‌ بۆ ئاینی ئیسلام و رِزگار بوون له‌ نه‌فامی و هاتنه‌ ئاینی خواوه‌، ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ هاوه‌ڵه‌كان خوالێیان رِازیبێ شمشێریان هه‌ڵگرتبێ و جیهادیان له‌ گه‌ڵ كردبن، به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌و رِزگار كردنانه‌-خوای گه‌وره‌ زاناتره‌- ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌وان پێش هه‌موو شتێك دڵ و ده‌روونی جیهانیان به‌ رِه‌وشت و ئه‌خلاقی په‌سه‌ندوو جوانی خۆیان فه‌تح كرد.
خه‌ڵكی له‌ كتێبه‌كانیاندا شتی باشیان ئه‌خوێننه‌وه‌، خاوه‌نانی كتێب زۆر شت ده‌رباره‌ی قه‌شه‌و گۆشه‌نشینه‌كانی رِابوردویان له‌ رِه‌وشتی جوان و په‌سه‌ند باسكردبوو بۆ خه‌ڵكی، به‌لاَم له‌ دنیای به‌رچاوو واقعدا هیچ نه‌ئه‌بینراو به‌ دی نه‌ئه‌كرا، به‌لام َكاتێك ئه‌م نه‌وه‌ ناوێزه‌و بێ وێنه‌یه‌ ده‌ركه‌وتن، كاتێك ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ ئیمانداره‌ هاتن كه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر په‌روه‌رده‌ بوون، به‌م هه‌ق و رِاستی و هه‌ڵس و كه‌وت و رِه‌وشته‌ جوان و په‌سه‌نده‌ی هه‌ڵیان گرتبوو دڵی جیهانیان كێش كرد بۆ خۆیان، به‌و ئاكارو رِه‌وشته‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ران به‌ گشتی و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلى الله عليه وسلم) به‌ تایبه‌تی وه‌ریان گرتبوو، توانیان دڵی گشت جیهان به‌ره‌و ئیسلام رِاكێشن، خه‌ڵكی شه‌یدای رِه‌وشت وخوو ئاكاری جوان و شیرینیان بوون كاتێك بینیان وا قسه‌و گوفتاره‌كان بونه‌ته‌ هه‌ستپێكراوێكی به‌رچاوو له‌ واقعی زه‌ویدا دێت و ده‌رِوا.
مه‌سه‌له‌كه‌ ته‌نها كۆمه‌ڵه‌ دروشمێك نه‌بوو بوترێت و ته‌واو، به‌ڵكو حه‌قیقه‌ت و رِاسته‌قینه‌ی دادپه‌وروه‌یان بینی، به‌خشنده‌ی و له‌ خۆبورده‌ییان بینی، رِاستی ویژدانی زیندویان بینی، یه‌كسانی رِاسته‌قینه‌یان بینی، ئه‌و رِاستیه‌یان بینی كه‌ مرۆڤ رێزو كه‌رامه‌تی خۆی هه‌یه‌ و خوا كردویه‌تیه‌ خاوه‌نی ئه‌و رِێزه‌، دڵفراوانی و شه‌فه‌قه‌ت به‌ لاوازو به‌ سالاَچودا و به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ به‌ گه‌وره‌ و بچوكدا، شتانێك كه‌ خه‌ڵكی له‌ ده‌مێكه‌وه‌ له‌ ده‌ستی دابوون، مرۆڤایه‌تی له‌ كۆنه‌وه‌ ونی كردبوون، ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ رِه‌وشت و هه‌ڵس و كه‌وتی هاوه‌ڵه‌كاندا بینیانه‌وه‌، ئیتر پۆل پۆل و ده‌سته‌ ده‌سته‌ هاتنه‌ ئاینی خواوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی وه‌رگرتنی خه‌ڵكی بوو به‌ گشتی بۆ ئاینی خوا، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م بیروباوه‌رِه‌ رِاكیشان و كێشكردنێكی سه‌یری هه‌یه‌ به‌ره‌و خۆی، چونكه‌ بیروباوه‌رِێكه‌ كه‌ وه‌لاَمی هه‌موو داواكاریه‌كانی فیتره‌ی مرۆڤ ئه‌داته‌وه‌، چونكه‌ میلله‌تی ئیبراهیمه‌، میلله‌تی پاك و بێ گه‌ردو دور له‌ شیرك و هاوه‌ڵگیریه‌.

s.dangi islam

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا

[size=16]xwa xert bnusi dast xosh[/size]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]